پێشڕەوی سەرنەکەوتووی کۆماری ئازەربایجان لە باکووری ڕێڕەوی لاچین

سێشەممە 28 ئازار 2023 - 14:12
https://kurdish.iswnews.com/?p=23830

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ هێزەکانی حکومەتی باکو سەرلەبەیانی ڕۆژی رابردوو لە باکووری کۆریدۆری لاچین بە ئامانجی داخستنی ئەو ڕێگایانەی بەرەو ستێپاناکرت (خانکەندی) دەچن، ئۆپەراسیۆنێکی نوێیان دەستپێکرد. هەرچەندە هەواڵە سەرەتاییەکان ئاماژەیان بە سەرکەوتنی حکومەتی باکو لەم بابەتەدا دەکرد؛ بەڵام دواتر هێزەکانی ئازەربایجان لە داخستنی ڕێگای خانکەندی – خەلەفلی- تۆرشسو کشانەوە و لە بەرزاییەکانی ساریبابا لە ڕۆژهەڵاتی ڕێگاکە جێگیربوون.

حکومەتی دیفاکتۆی ئارتساخ کە سەر بە ئەرمەنییەکانی قەرەباغە، کاتژمێر ٩ی بەیانی بە کاتی ناوخۆی ڕۆژی دووشەممە ٢٧ی ئازار دەستدرێژییەکی نوێی هێزەکانی سوپای ئازەربایجان ڕاگەیاند. بەگوێرەی ئەم بەیاننامەیە، یەکەیەکی سوپای کۆماری ئازەربایجان هەوڵی گرتنی بەرزایییەکی لە نزیک ڕێگای خانکەندی (ستێپاناکێرت) – خەلەفلی (گابالیش) – تۆرشسو (لیساگۆر) داوە. بەڵام هێزە چەکدارەکانی قەرەباغ لەم ناوچەیە ڕێگرییان لە پێشڕەوی سوپای کۆماری ئازەربایجان کردووە و فەرماندەیی هێزەکانی ئاشتیپارێزی ڕووسیا لەمبارەیەوە ئاگادار کردۆتەوە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *