ڕێپێوانی بەرفراوانی یەمەنییەکان بە بۆنەی ڕۆژی نیشتمانی بەردەوامی (وێنەکان)

سێشەممە 28 ئازار 2023 - 10:06
https://kurdish.iswnews.com/?p=23811

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ ڕێپێوانی بەرفراوان و پڕ لە سۆزەی خەڵکی یەمەن بە بۆنەی ڕۆژی نیشتمانی بەردەوامی لە سەنعا و شارەکانی دیکەی ژێر دەسەڵاتی ئەنساروڵڵا بەڕێوەچوو.

دوابەدوای بانگهێشتی سەید عەبدولمەلیک بەدرەدین ئەلحوسی، سەرۆکی ئەنسارولڵا لە گەلی یەمەن بۆ بەشداریکردن لە ڕێپێوانێکی بەرفراوان بە بۆنەی نۆیەمین ساڵی بەردەوامیی نیشتمانی، گەلی یەمەن ڕێپێوانێکی بەرفراوانی لە شارەکانی سەنعا، سەعدە، ئەلحودیدە و شارەکانی تری ژێر دەسەڵاتی ئەنسارولڵا ئەنجام دا.

یەمەنییەکان لە بەیاننامەیەکی کۆتاییدا، وێڕای ئیدانە کردنی دەستدرێژیی داگیرکەران و پشتیوانی ئەمریکا لە داگیرکەران، لە بەردەوامی شەڕ و دەستدرێژیی و گەمارۆکانی یەمەن هۆشداری دایە هاوپەیمانی سعودیە و وڵاتانی ڕۆژئاوا.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *