بۆ یەکەمجار بڵاوکرایەوە: ئەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانەی کە بنکەی هێزەکانی ئەمریکی لە سوریا کردە ئامانج (ڤیدیۆ)

دووشەممە 27 ئازار 2023 - 12:13
https://kurdish.iswnews.com/?p=23782

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ لە ٢٣ی ئەم مانگە گروپی خۆڕاگری لیوای غالبون، پێگەکانی هێزەکانی ئەمریکای بە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی خۆکوژی لە بنکەی خراب الجیر لە سوریا کردە ئامانج، کە بە گوتەی ئەمریکا، بەڵێندەرێکی ئەمریکی کوژرا؛ بەڵام هەواڵی سەرچاوەکانی نزیک لە بەرەی خۆڕاگری جیاوازە!

ئەم وێنەیە ئەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانەیە کە گروپی خۆڕاگری لیوای غالبون بۆ بەئامانج گرتنی بنکەی هێزەکانی ئەمریکا لە گوندی خراب الجیر بەکاریهێناوە.

دوای هێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانی بۆ سەر ئەم بنکەیە و هێرشە تۆڵەسەندنەوەکانی ئەمریکا بۆ سەر دێرەزوور، بەیاننامەیەک لەلایەن سێنتکۆمەوە بڵاوکرایەوە کە تێیدا ئاماژە بە کوژرانی بەڵێندەرێکی ئەمریکی کرابوو. بەڵام لە وتووێژێکدا لەگەڵ هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام، سەرچاوە ئاگادارەکان ڕایانگەیاندووە کە لەم هێرشەدا ٣ سەربازی ئەمریکی کوژراون و ٨ سەربازی دیکەش برینداربوون. بابەتێک کە بە لەبەرچاوگرتنی کاردانەوەی توندی ئەمریکا لە دوای هێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانی و هێرشە ئاسمانییە قورسەکان بۆ سەر دێرەزوور، ئەم بابەتە پشتڕاست دەکاتەوە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *