وەزیری شەڕی کابینەی ڕژێمی زایۆنیستی دوور خرایەوە

دووشەممە 27 ئازار 2023 - 11:30
https://kurdish.iswnews.com/?p=23779

لە درێژەی کەلێن و ناکۆکییە ناوخۆییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی، بنیامین نتانیاهۆ وەزیری شەڕی کابینەکەیی دوور خستەوە.

بنیامین نتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنیستی، ڕۆژی یەک شەممە یۆئاف گاڵانت وەزیری شەڕی ئەو ڕژێمەی لە پۆستەکەی دوور خستەوە.

ڕەخنە و دژایەتی گاڵانت بۆ پرۆژەی چاکسازی لە سیستەمی دادی ڕژێمی زایۆنیستی بووە هۆی ئەوەی کە لە لایەن سەرۆک وەزیرانی ئەو ڕژێمەوە لە پۆستەکەی لا بدرێت.

نتانیاهۆ گاڵانتی بەوە تۆمەتبار کردووە کە هەوڵی لاوازکردنی چارەسەرەکان دەدات و لە گەڵ سەرۆک وەزیران هاوئاهەنگ نییە.

هاوکات میدیاکانی ڕژێمی زایۆنیستی ڕایانگەیاندووە کە ناکۆکییە ناوخۆییەکان لە پارتی لیکود بە سەرۆکایەتی بنیامین نتانیاهۆ لە سەر ئەم پرۆژەیە زیاتر بووە.

جام کوردی

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *