هێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانی بۆ سەر بنکەی سەربازی ئەمریکا لە سوریا لەلایەن گروپێکی عێراقی!

یەکشەممە 26 ئازار 2023 - 14:14
https://kurdish.iswnews.com/?p=23775

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ گرووپی تازە دامەزراوەی “لیوای غالبون” بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک هێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانی بۆ سەر بنکەی سەربازی ئەمریکا لە پارێزگای حەسەکە لە سوریا ڕاگەیاند.

گرووپی تازە دامەزراوەی “لیوای غالبون” لە بەیاننامەیەکدا کە ڕۆژی رابردوو ٢٥ی ئازار بڵاوکراوەتەوە، بەرپرسیارێتی هێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانی بۆ سەر بنکەی سەربازی ئەمریکا لە گوندی خراب ئەلجیر لە پێنج کیلۆمەتری دەروازەی سنووریی الیعروبیە لە پارێزگای حەسەکە لە ڕۆژهەڵاتی سوریا لە ئەستۆ گرت.

لە بەیاننامەی ئەم گرووپەدا هاتووە: «کاتژمێر ١٣:٠٠ی یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان (٢٣ی ئازار)، یەکەی فڕۆکە بێفڕۆکەوانی گرووپی خۆڕاگری لیوای غالبون پێگەکانی سەربازە ئەمریکییەکانیان لە فڕۆکەخانەی ڕێمیلان ی سوریا بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کردە ئامانج کە بە دانپێدانانی ئەمریکییەکان بەهۆیەوە سەربازێکی ئەمریکی کوژراوە و ژمارەیەکی دیکەش بریندار بوون. ئۆپەراسیۆنەکانمان لە چوارچێوەی وەڵامدانەوەی سروشتی و ڕەوای تاوانی تیرۆرکردنی فەرماندەکانی سەرکەوتن و هەڤاڵەکانیان و هەروەها ڕووبەڕووبوونەوەی تاوانە دڕندەکانی هێزە داگیرکەرەکانی ئەمریکا لە وڵات و ناوچەکەماندا ئەنجام دەدرێن.»

ئەم گرووپە خۆڕاگرییە عێراقییە جەختی لەوە کردووەتەوە کە تا کشانەوەی تەواوەتیی هێزە داگیرکەرەکانی ئەمریکا لە عێراق، ئەمریکییەکان نە لە عێراق و نە لە دەرەوەی ئەم وڵاتە ئەمنیەتیان نابێت.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *