دەستلەکارکێشانەوەی ٢٠٠ فڕۆکەوان و ١٠٠ پزیشکی سوپای ئیسرائیل لە ناڕەزایەتی بەرامبەر بە ناتانیاهۆ

یەکشەممە 26 ئازار 2023 - 12:05
https://kurdish.iswnews.com/?p=23772

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ ٢٠٠ فڕۆکەوانی هێزی یەدەگی ئیسرائیل لە ناڕەزایەتییەک بەرامبەر بە پلانی کابینەکەی ناتانیاهۆ بۆ چاکسازی لە سیستەمی دادوەریدا ڕایانگەیاند کە لەسەر کارەکانیان ئامادە نابن.

ڕاگەیاندنی دەستلەکارکێشانەوەی ئەم ژمارەیە لە فڕۆکەوانەکان دوای وتارەکەی بنیامین ناتانیاهۆ و جەختکردنەوە لەسەر پلانی کەمکردنەوەی دەسەڵاتەکانی دادگای باڵا ڕادەگەیەنرێت.

بەگوێرەی کەناڵی ١٢ی ئیسرائیل، ئەم فڕۆکەوانانە بەشێکی گرنگی هێزی ئاسمانی ئیسرائیلن و هەفتانە مەشقی ئاسمانی ئەنجام دەدەن و بەیەکەوە لەگەڵ فڕۆکەوانە فەرمییەکانی هێزی ئاسمانی دەیان ئۆپەراسیۆنیان ئەنجامداوە.

لەهەمان کاتدا ١٠٠ پزیشکی سوپای ئیسرائیل ڕایانگەیاند کە چیتر ئامادە نین لە سوپادا خزمەت بکەن.

چوارشەممەی ڕابردوو، ١٠٠ فڕۆکەوان، ئەفسەری هەواڵگری، ئۆپەراتۆری فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان و بەشی تاوەری چاودێری ڕایانگەیاند، وەک ناڕەزایەتی دژی ناتانیاهۆ کارەکانیان ڕادەگرن.

هاوکات ڕۆژنامەی تەلەگرافی بەریتانی بڵاویکردەوە، ناتانیاهۆ ناچاربوو گەشتەکەی بۆ لەندەن دوابخات، دوای ئەوەی چەند فڕۆکەوانێکی ئیسرائیلی ئامادە نەبوون ئەرکی گواستنەوەی لە ئەستۆ بگرن.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *