گاردیەن: لە هێرشە ئاسمانییەکانی بەریتانیا بۆ سەر سوریا و عێراق ٢٩ هاوڵاتی مەدەنی کوژراون

یەکشەممە 26 ئازار 2023 - 11:42
https://kurdish.iswnews.com/?p=23769

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ ڕۆژنامەی گاردیەنی بەریتانی لە ڕاپۆرتێکدا ئاشکرایکردووە، هێزەکانی بەریتانیا لە ٩ هێرشی ئاسمانی لە نێوان ساڵانی ٢٠١٦ بۆ ٢٠١٨ لە عێراق و سوریا، لە کوژرانی خەڵکی مەدەنی دەستیان هەبووە.

“دان ساباگ”، سکرتێری بەشی بەرگری و ئاسایشی ڕۆژنامەی گاردیەنی بەریتانی، لە شیکارییەکدا نووسیویەتی، هێرشە ئاسمانییەکانی هێزی ئاسمانی بەریتانیا لەماوەی ئەم دوو ساڵەدا ٢٩ هاوڵاتی مەدەنی لە عێراق و سوریا کوشتووە.

بە پێی ڕاپۆرتی گاردیەنی بەریتانی ئەم ئامارە لە کاتی لێکۆڵینەوەیەکی سەربەخۆدا بەدەست هاتووە. ئامارەکان دەریدەخەن کە لە خراپترین ڕووداودا ١٢ هاوڵاتی مەدەنی لە هێرشەکەی ئەمریکا بۆ سەر ڕەققە لە ساڵی ٢٠١٧دا کوژراون. لە ساڵی ٢٠١٦ لە هێرشێکی فڕۆکە بێفڕۆکەوانی لەلایەن هێزی ئاسمانی شاهانەی بەریتانیا لانیکەم چوار ئەندامی خێزانێک لە ناوچەی ئەلبوکەمال لە نزیک سنووری عێراق لە ڕۆژهەڵاتی سوریا کوژراون.

ئەم ڕاپۆرتە لە کاتێکدایە کە هێزی ئاسمانی بەریتانیا دانی بەوەدا ناوە کە لە ساڵی ٢٠١٨دا تەنها یەک هاوڵاتی مەدەنی سوریای کوشتووە. ئەو کاتەی کە ئەمریکا دانی بەوەدانا کە لە ٣٥ هەزار هێرشی ئاسمانیدا لە سوریا بەبێ ویستیان هەزار و ٤٣٧ خەڵکی مەدەنی کوشتووە.

هەفتەی ڕابردوو ڕۆژنامەی گاردیەنی بەریتانی شەش هێرشی ئاسمانی بەریتانیا لە موسڵی عێراق و کوژرانی دوو هاوڵاتی مەدەنی بڵاویکردەوە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *