کاروانی لۆجستیکی ئەمریکا لە عێراق کرایە ئامانج

یەکشەممە 26 ئازار 2023 - 11:12
https://kurdish.iswnews.com/?p=23767

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ کاروانێکی لۆجستیکی داگیرکەرانی ئەمریکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە پارێزگای بابل لەلایەن گروپی “خۆڕاگری نێودەوڵەتی”ەوە هێرش کرایە سەر.

ئەمە نۆیەمین هێرشی گروپە خۆڕاگرییەکانی عێراقە لەدژی کاروانە لۆجستییەکانی داگیرکەرانی ئەمریکی لەم وڵاتە کە لە سەرەتای گەڕی نوێی هێرشەکانیان لە ١٢ی کانونی دووەمەوە ئەنجام دراوە.

بەپێی بەدواداچوونەکانی “هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام”، لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢١ەوە تا ئێستا ٣٧٣ هێرش بۆ سەر پێگە و کاروانەکانی لۆجستی ئەمریکا لەلایەن گروپەکانی خۆڕاگری عێراقیەوە ئەنجام دراوە کە لەو ژمارەیە ١٠٤ هێرش لە ساڵی ٢٠٢٢ و ٩ هێرش لە ساڵی ٢٠٢٣ بووە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *