هێرشی چەکداری کرایە سەر هێزەکانی سوپای ئیسرائیل لە نابلوس (ڤیدیۆ)

شەممە 25 ئازار 2023 - 20:13
https://kurdish.iswnews.com/?p=23763

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ میدیاکانی ئیسرائیلی تەقەکردن لە هێزەکانی سوپای ئەم ڕژێمە لە شاری حوارە لە باشووری نابلوس-یان راگەیاند.

بەگوێرەی میدیاکانی ئیسرائیلی، لەم تەقەکردنەدا دوو ئەندامی سوپای ئیسرائیل برینداربوون.

کەناڵی ١٢ی تەلەفزیۆنی ڕژێمی زایۆنیستی ڕایگەیاند: لە کاتی ئەم تەقەکردنەدا، چەند کەسێکی چەکدار لە شاری حوارە لە باشووری نابلوس تەقەیان لە ئۆتۆمبێلێکی سوپای ئیسرائیل کردووە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *