هێرشی گروپەکانی خۆڕاگری بۆ سەر بنکەکانی ئەمریکا لە سوریا (ڤیدیۆ)

شەممە 25 ئازار 2023 - 12:07
https://kurdish.iswnews.com/?p=23757

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ گروپە خۆڕاگرییەکان لە وەڵامی هێرشی فڕۆکە ئەمریکییەکان بۆ سەر چەند ناوچەیەکی پارێزگای دێرەزوور، بە موشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشیان کردە سەر سێ بنکەی سەر بە هاوپەیمانی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی سوریا.

درەنگانی شەوی رابردوو ٢٤ی ئازار، گروپە خۆڕاگرییەکان وەڵامی هێرشی فڕۆکە ئەمریکییەکانیان بۆ سەر چەند ناوچەیەکی پارێزگای دێرەزوور دایەوە، کە بووە هۆی گیان لەدەستدانی شەش سەربازی سوریا، و پێگەکانی هاوپەیمانی ئەمریکایان لە دامەزراوە گازییەکانی کۆنکۆ، کێڵگەی نەوتی ئەلعومەر لە پارێزگای دێرەزوور، و بنکەی ستراتیژی ئەلشەدادی لە کێڵگە نەوتییەکانی ئەلجەبسە، لە ناوچەکانی باشووری حەسەکە بە موشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کردە ئامانج.

چەند خولەکێک دوای هێرشەکە، بەرپرسێکی سەربازی ئەمریکا ڕایگەیاند کە یەکێک لە بنکەکانمان لە پارێزگای دێرەزووری سوریا لانیکەم بە هەشت موشەک کراوەتە ئامانج.

هەر لەم بارەیەوە جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا هەروەها وتی: ئێمە بەدوای شەڕ لەگەڵ ئێراندا ناگەڕێین، بەڵام بۆ پاراستنی هێزەکانمان ئامادەین پەنا بۆ هێز ببەین.

بەرپرسێکی ئەمریکی دوای کۆتایی هاتنی هێرشەکان بە کەناڵی ئەلجەزیرەی ڕاگەیاند، بەهۆی هێرشی موشەکی بۆ سەر سێ بنکەی هێزەکانی ئەمریکا لە سوریا، سەربازێکی ئەمریکی بریندار بووە. هەروەها سیستەمی بەرگری لە سێ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی هێرشبەر دوو فڕۆکەی خستووەتە خوارەوە.

سەرەڕای هەڕەشە و لێدوانەکانی بەرپرسانی ئەمریکی، هێزەکانی ئەمریکا دوای زیاتر لە ١٢ کاتژمێر وەڵامی ئەو هێرشانەیان نەداوەتەوە و ئەمەش ئەوە دەریدەخات کە ئەمریکییەکان ترسیان لە زیادبوونی گرژی و بەردەوامبوونی ململانێکان لە سوریا هەیە.

شایانی باسە لە بەرەبەیانی ڕۆژی ٢٤ی ئازار، فڕۆکە ئەمریکییەکان پێگەکانی سەر بە گروپەکانی خۆڕاگری لە پارێزگای دێرەزووری سوریایان کردە ئامانج و بەگوێرەی سەرچاوە ناوخۆییەکان، شەش سەربازی سوریا لەم هێرشانەدا شەهید بوون.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *