مانۆڕی هێزە چەکدارەکانی یەمەن لە ئەلجەوف (ڤیدیۆ + وێنەکان)

شەممە 25 ئازار 2023 - 00:21
https://kurdish.iswnews.com/?p=23735

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ لە سەروبەندی نۆیەمین ساڵی خۆڕاگری لە دژی دەستدرێژیی هاوپەیمانی سعودیە بۆ سەر یەمەن، هێزە چەکدارەکانی یەمەن (ئەنساروڵڵا) مانۆڕێکی سەربازی گەورەیان بە بەکارهێنانی یەکەکانی زرێپۆش، ئەندازیاری، بەرگری، فڕۆکە بێفڕۆکەوانی و مووشەکی لە پارێزگای ئەلجەوف ئەنجام دان.

هێزە چەکدارەکانی یەمەن (ئەنساروڵڵا) وێنەکانی مانۆڕێکی گەورەیان لە ژێر ناوی “خۆڕاگری لەبەرامبەر دەستدرێژکاران” بڵاوکردەوە. ئەم مانۆڕە لە ناوچەیەکی بە ڕووبەری ٦٠ کیلۆمەتری چوارگۆشە بە بەشداری یەکەکانی زرێپۆش، ئەندازیاری، بەرگری، فڕۆکە بێفڕۆکەوانی و مووشەکی سوپای یەمەن (ئەنساروڵڵا) لە ناوچە بیابانی و شاخاوییەکانی پارێزگای ئەلجەوف بەڕێوەچوو.

یەکێک لە دیمەنە سەرنجڕاکێشەکانی ئەم مانۆڕە بە ئامانجگرتنی ئاڵای ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستی بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی رجوم بوو.

هێزە چەکدارەکانی یەمەن لەم مانۆڕەدا هەلیکۆپتەری می ٨، هێکساکۆپتەری رجوم، موشەکەکانی زیلزال، تانکی تی ٥٥ و زرێپۆشەکانی دیکەیان بەکارهێنا.

ئەم مانۆڕە یەکەمین مەشقی بەرفراوانی هێزە چەکدارەکانی یەمەنە لە ساڵانی ڕابردوودا. هێزە چەکدارەکانی یەمەن دوای جێبەجێکردنی پلانی ئاگربەست بە نێوەندگیری نەتەوە یەکگرتووەکان، چەندین نمایش و مانۆڕی سەربازیان لە پارێزگاکانی سەنعا، سەعدە، ئەلحودەیدە و … ئەنجام داوە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *