تیرۆرکردنی فەرماندەیەکی مەیدانی خۆڕاگری لە کەرتی ڕۆژئاوا لەلایەن ئیسرائیلەوە (وێنەکان)

پێنجشەممە 23 ئازار 2023 - 18:35
https://kurdish.iswnews.com/?p=23708

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ لە ئەنجامی هێرشی ڕژێمی ئیسرائیل بۆ سەر گوندێکی ڕۆژهەڵاتی طولکرم لە کەرتی ڕۆژئاوا، یەکێک لە فەرماندە مەیدانییەکانی خۆڕاگری فەلەستین شەهید بوو.

هێزە زایۆنیستییەکان هێرشیان کردە سەر گوندی “عزبە شوفە” لە ڕۆژهەڵاتی طولکرم کە بەهۆیەوە شەڕێکی چەکداری لە نێوان ئەوان و ئەمیر عیماد ئەبو خەدیجە، یەکێک لە فەرماندەکانی فەوجی خۆڕاگری طولکرم ڕوویدا.

بە گوتەی موراد دروبی، سکرتێری گشتی بزووتنەوەی فەتح، هێزەکانی ڕژێمی ئیسرائیل ئەم گەنجە فەلەستینییەیان لە ماڵەکەی خۆیدا بە گوللەی ڕاستەوخۆ دوای گەمارۆدانی ماڵەکەی تیرۆر کردووە. هەروەها دوو فەلەستینی دیکەش لە لایەن سەربازانی ئیسرائیلەوە دەستبەسەر کراون.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *