هێرشی ئاسمانی ئیسرائیل بۆ سەر فڕۆکەخانەی حەلەب

چوارشەممە 22 ئازار 2023 - 11:01
https://kurdish.iswnews.com/?p=23692

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ دوابەدوای پەلاماری ئاسمانی فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژیمی زایۆنیستی بۆ سەر شاری حەلەب، فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی حەلەب زیانی ماددی بەرکەوت.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی بەرگری سوریا، کاتژمێر ٠٣:٥٥ی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی حەلەبیان لە دەریای ناوەڕاستەوە لە ڕۆژئاوای لازقییە کردە ئامانج. ئەم هێرشە زیانی ماددی بەم فڕۆکەخانەیە گەیاند.

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی حەلەب یەکێکە لە خاڵەکانی وەرگرتنی هاوکاری مرۆیی لە وڵاتانی دیکەوە بۆ لێقەوماوانی بوومەلەرزەکەی باکووری سوریا. بێ گومان ڕاگرتنی کاروچالاکییەکانی ئەم فڕۆکەخانەیە دەبێتە هۆی پەکخستنی پڕۆسەی هاوکاری بۆ لێقەوماوانی بوومەلەرزە و ئاوارەکانی سووری.

ئەمە سێیەم هێرشی ڕژێمی ئیسرائیلە بۆ سەر سوریا دوای بوومەلەرزە وێرانکەرەکەی ئەم دواییەی سوریا. ئەم هێرشە ترسنۆکانە لە کاتێکدا ڕوودەدەن کە وڵاتی سوریا دوای دەرئەنجامەکانی بوومەلەرزە وێرانکەرەکە ڕووبەڕووی بارودۆخێکی سەختی مرۆیی بووەتەوە.

شایانی باسە لە ٧ی ئازاری ئەم ساڵیشدا فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی حەلەبیان کردە ئامانج کە بە هۆی زیانگەیشتن بە رێڕەوی نیشتنەوەی فڕۆکەخانەکە، بۆ ماوەیەک کاروچالاکییەکانی ڕاگیرا.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *