دیلەکانی ئەنساروڵڵا و هاوپەیمانی سعودیە ئاڵوگۆڕ دەکرێن

دووشەممە 20 ئازار 2023 - 23:14
https://kurdish.iswnews.com/?p=23682

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ دوابەدوای ڕێککەوتنی ئەنساروڵڵا و هاوپەیمانی سعودیە، ٧٠٠ دیلی یەمەنی لە بەرامبەر ١٨١ دیلی سعودی و سودانی ئازاد دەکرێن.

بە گوتەی دەسەڵاتدارانی یەمەن، لێژنەی ئاڵوگۆڕی زیندانیانی حکوومەتی ڕزگاری یەمەن (ئەنساروڵڵا) و هاوپەیمانی سعودیە گەیشتوونەتە ڕێککەوتنێکی نوێ بۆ ئاڵوگۆڕی زیندانیانی هەردوولا.

بەگوێرەی لێدوانەکانی محەممەد عەبدولسەلام، وتەبێژی ئەنساروڵڵا و سەرۆکی تیمی دانوستانکاری حکومەتی ڕزگاری یەمەن، ڕێککەوتنێکی مرۆیی لە نێوان لایەنەکان لەسەر بنەمای ڕێککەوتنی سوید و دوای چەند خولێکی دانوستان لەسەر دۆسیەی زیندانیانی ژێر چاودێری نەتەوە یەکگرتووەکان واژۆ کراوە. به پێی ئەم ڕێککەوتنه، ٧٠٠ دیل به ژن و هاوڵاتی سڤیل له بەرامبەر ئازادکردنی ١٨١ دیلی جەنگی بە ڕەگەزنامەی سعودی و سودانی و هتد ئاڵوگۆڕ دەکرێن.

ئەم ئاڵوگۆڕە یەکەم ڕێککەوتنی نێوان ئەنساروڵڵا و هاوپەیمانی سعودیە دوای شەش مانگ لە نوێنەکردنەوەی ئاگربەست بە نێوەندگیری نەتەوە یەکگرتووەکانە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *