دوای ١٢ ساڵ کونسوڵخانەی سعوودیە لە دیمەشق دەکرێتەوە

دووشەممە 20 ئازار 2023 - 10:45
https://kurdish.iswnews.com/?p=23672

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ کونسوڵخانەی سعوودیە لە پایتەختی سوریا دوای ١٢ ساڵ لە پچڕانی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی نێوان هەردوو وڵات، بەم نزیکانە دەکرێتەوە.

ئاژانسی هەواڵی سپۆتنیک بڵاویکردەوە، بەم نزیکانە سعودیە چالاکیەکانی لە کونسوڵخانەکەی لە دیمەشقی پایتەختی سوریا دەستپێدەکاتەوە.

هەندێک لە سەرچاوە ئاگادارەکان بە سپۆتنیکیان ڕاگەیاندووە، نێوەندگیریی ڕووسیا و ئیمارات بووەتە هۆی لابردنی ئاستەنگەکانی بەردەم هەردوو وڵاتی عەرەبی و پێدەچێت دوای جەژنی ڕەمەزان کونسوڵخانەی سعودیە لە دیمەشق بکرێتەوە.

بەپێی ئەم سەرچاوانە هەوڵی جۆراوجۆری نێودەوڵەتی و عەرەبی لەم بارەیەوە دراوە و لەم ڕووەوە هەوڵی ڕانەگەیاندراو لەلایەن ڕووسیا و ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی بۆ نێوەندگیری نێوان ئەم دوو وڵاتە دراوە.

ئەم سەرچاوانە پێشبینیان کردبوو کە کونسوڵخانەی سعودیە لە دیمەشق لە دوای جەژنی ڕەمەزان بکرێتەوە و جەختیان لەوە کردۆتەوە کە پێش ئەوەی کونسوڵخانەکە بکرێتەوە، فەیسەڵ بن فەرحان وەزیری دەرەوەی سعودیە سەردانی سوریا دەکات و لەگەڵ بەرپرسانی سوریا، لەنێویاندا بەشار ئەسەدی سەرۆکی ئەم وڵاتە کۆدەبێتەوە.

سعودیە لە مانگی ئازاری ساڵی ٢٠١٢ باڵیۆزخانەکەی لە دیمەشق داخست، و دوای ئەوە پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی نێوان هەردوو وڵاتی عەرەبی لە ماوەی ساڵانی شەڕی سوریادا پچڕا.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *