بەشار ئەسەد گەیشتە ئیمارات

دووشەممە 20 ئازار 2023 - 09:52
https://kurdish.iswnews.com/?p=23665

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ سەرۆکی سوریا بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە ئیمارات و لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە کۆبووەوە.

ڕۆژی رابردوو (یەکشەممە) بەشار ئەسەد، سەرۆککۆماری سوریا بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی و ئەسما ئەسەدی هاوسەری لەم گەشتەدا یاوەری دەکات.

محەمەد بن زاید سەرۆکی حکومەتی ئیمارات لە فڕۆکەخانەی ئەبوزەبی پێشوازی لە سەرۆککۆماری سوریا کرد.

هەر کە فڕۆکەکەی هەڵگری بەشار ئەسەد گەیشتە ئاسمانی ئیمارات، چەند فڕۆکەیەکی جەنگی ئیماراتی بۆ پێشوازی کردنی ناوبراو یاوەری فڕۆکەکەیان کرد.

دوای گەیشتنی بە ئەبوزەبی، بەشار ئەسەد بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ شێخ محەمەد بن زاید، سەرۆکی حکومەتی ئیمارات چووە قەسری ئەلوەتەن.

لە ڕێوڕەسمی پێشوازی فەرمی لە بەشار ئەسەد، سروودی نیشتمانی ئەم وڵاتە لێدرا و ٢١ تەقە کرا.

شاندێکی باڵای سوریا لەم سەفەرەدا یاوەری بەشار ئەسەد دەکات.

هەروەها بڕیارە ئەسما ئەسەد، هاوسەری بەشار ئەسەد لەگەڵ “فاتیمە بنت موبارەک” خانمی یەکەمی ئیمارات کۆببێتەوە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *