پۆڵەندا و سلۆڤاکیا فڕۆکەی جەنگی بۆ ئۆکرانیا دەنێرن

یەکشەممە 19 ئازار 2023 - 09:55
https://kurdish.iswnews.com/?p=23651

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ لە درێژەی هاوکارییە سەربازییەکانی وڵاتانی ئەوروپی بۆ ئۆکرانیا، دەسەڵاتدارانی پۆڵەندا و سلۆڤاکیا رەزامەندی خۆیان بۆ ناردنی لانیکەم ١٢ فڕۆکەی جەنگی میگ-٢٩ بۆ ئۆکرانیا ڕاگەیاند.

یەکێک لە داواکارییە بەردەوامەکانی دەسەڵاتدارانی ئۆکرانیا لە ئەمریکا و وڵاتانی ئەوروپی لە چەند مانگی ڕابردوودا ناردنی فڕۆکەی جەنگی بووە. سەرەڕای بانگەشەکانی میدیاکانی ڕۆژئاوایی سەبارەت بە ڕێککەوتنی حکومەتی بایدن بۆ ناردنی فڕۆکەی جەنگی بۆ ئۆکرانیا، بەرپرسانی حکومەتی ئەمریکا و ئەڵمانیا رەزامەندیان بۆ ناردنی فڕۆکەی جەنگی بۆ ئۆکراینییەکان دەرنەبڕیوە و تەنیا پارچەی یەدەگ بۆ فڕۆکەکان دابین کردووە. بەڵام پۆڵەندا و سلۆڤاکیا لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ڕێککەوتن لەسەر ناردنی ژمارەیەک لە فڕۆکە جەنگییەکانیان بۆ ئۆکرانیا.

هەر لەو پێوەندییەدا، ئیدوارد هیگەر، سەرۆکوەزیرانی سلۆڤاکیا ڕۆژی هەینی ١٧ی ئازار ڕایگەیاند کە حکومەتی سلۆڤاکیا فڕۆکە شەڕکەرەکانی میگ-٢٩ ڕادەستی ئۆکرانیا دەکات. هەروەها پۆڵەندا لە ١٦ی ئازاردا ڕایگەیاند کە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا چوار فڕۆکەی جەنگی میگ ٢٩ی خۆی رادەستی ئۆکرانیا دەکات و ئەم ژمارەیەش لە چەند مانگی داهاتوودا دەگاتە ١٢ فڕۆکە.

بەپێی ئامارەکانی دەزگای هەواڵگری یەکێتی ئەوروپا، پۆڵەندا خاوەنی ٢٨ فڕۆکەی جەنگی میگ ٢٩ و سلۆڤاکیا ١٤ فڕۆکەی جەنگی و بولگاریا ١١ فڕۆکەی جەنگی لەم جۆرەی هەیە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *