فێڵی ئەمریکا لە ئیمارات سەبارەت بە کۆچبەرانی ئەفغانی / دوو هەزار کۆچبەری ئەفغانی لە ژێر دەستی ئەبوزەبی

یەکشەممە 19 ئازار 2023 - 09:19
https://kurdish.iswnews.com/?p=23648

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ دوای کشانەوەی ئەمریکا لە ئەفغانستان و بەڵێنی ئەو وڵاتە بۆ گواستنەوەی کۆچبەرە ئەفغانییەکان بۆ ئیمارات بۆ نیشتەجێکردنیان لە وڵاتانی سێیەم، زۆرێک لەو کۆچبەرانە ئێستا ڕووبەڕووی پاشگەزبوونەوەی واشنتۆن لە بەڵێنەکەی بوونەتەوە، بەشێوەیەک کە هیومان ڕایتس وۆچ (ڕوانگەی مافەکانی مرۆڤ) ڕایگەیاندووە کە زیاتر لە ٢ هەزار و ٧٠٠ کۆچبەری ئەفغانی لە ئیمارات بە ناڕەوایی دەستبەسەر کراون.

بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕۆیتەرز، ڕوانگەی مافەکانی مرۆڤ دەسەڵاتدارانی ئیماراتی تۆمەتبار کردووە بەوەی بە شێوەیەکی ناڕەوا زیاتر لە ٢٧٠٠ کۆچبەری ئەفغانییان دەستبەسەر کردووە کە زیاتر لە ١٥ مانگە هیچ ڕێگەیەکی یاسایییان نییە بۆ دەرچوون لە پەنابەری یان نیشتەجێبوون لە وڵاتانی دیکە.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕوانگەی مافەکانی مرۆڤ، زۆرێک لەو کەسانەی لە ئیمارات نیشتەجێ کراون، تووشی خەمۆکی و نەخۆشییە دەروونییەکانی دیکە بوونەتەوە، و لە ڕاوێژکاری یاسایی و خزمەتگوزاری پەروەردەیی پێویست بۆ منداڵەکانیان بێبەشن.

لە ڕاپۆرتەکەدا سەبارەت بە دامەزراوەکانی ئەبوزەبی هاتووە، “دۆخی ژیانیش بە شێوەیەکی بەرچاو تێکچووە، زیندانییەکان باسیان لە قەرەباڵغی و ژێرخانی وێران و بوونی زۆری مێشوولە کردووە”.
ئەم ڕاپۆرتە دەشڵێت، وەزارەتەکانی ناوخۆ و کاروباری دەرەوەی ئیمارات وەڵامی داواکارییەکانیان لەسەر ئەم بابەتە نەداوەتەوە.

کاربەدەستانی ئیماراتی پێشتر ڕایانگەیاندبوو کە وڵاتەکەیان پێشنیاری کردووە بەشێوەیەکی کاتی میوانداریی هەزاران پەنابەری ئەفغانی بکات کە دوای کۆنتڕۆڵ کردنی ئەفغانستان لەلایەن تاڵیبانەوە لە مانگی ئابی ٢٠٢١ لەو وڵاتە هەڵاتوون.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *