وەزیری دەرەوەی تورکیا دوای ١١ ساڵ بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە میسر

شەممە 18 ئازار 2023 - 23:22
https://kurdish.iswnews.com/?p=23645

چاوشئۆغڵو دوای ١١ ساڵ دەبێتە یەکەم وەزیری دەرەوەی تورکیا کە لە تورکیاوە سەردانی میسر بکات.

وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو، لەسەر بانگهێشتی هاوتا میسرییەکەی، سامح شوکری بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە میسر.

چاوشئۆغڵو لە فڕۆکەخانەی قاهیرە، لە لایەن جێگری وەزیری دەرەوەی میسر، ئیهاب ناسر و باڵیۆزی تورکیا لە قاهیرە، ساڵح موتڵو شەن و ژمارەیەک بەرپرسی دیکەوە پێشوازی لێکرا.

چاوشئۆغڵو دوای ١١ ساڵ دەبێتە یەکەم وەزیری دەرەوەی تورکیا کە لە تورکیاوە سەردانی میسر بکات.

دوای بوومەلەرزەکانی قەهرەمانمەڕەش، وەزیری دەرەوەی میسر رۆژی ٢٧ی شوبات سەردانی تورکیای کرد و بۆ نیشاندنی پشتگیری وڵاتەکەی و سەرەخۆشیکردن لەگەڵ وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو کۆبووەوە.

هەروەها میسر هاوکاریی مرۆیی بۆ لێقەوماوانی بوومەلەرزەکانی تورکیا ناردبوو.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *