گانتز: ئیسرائیل بەرەو هەڵوەشانەوە دەڕوات

شەممە 18 ئازار 2023 - 15:27
https://kurdish.iswnews.com/?p=23642

وەزیری پێشووی شەڕی ڕژێمی زایۆنیستی سەبارەت بە ئەگەری هەڵگیرسانی شەڕی ناوخۆیی لەم ڕژێمە هۆشدارییدا.

بەنی گانتز لە تویتێکدا ڕایگەیاند کە لەوە دەترسم لێرە شەڕی ناوخۆیی ڕوو بدات، پێم وایە کە کەسێک ئەمەی ناوێت بەڵام دۆخەکە بەرەو خەراپتربوون دەڕوات و مەترسی هەڵگیرسانی شەڕی ناوخۆیی زیاتر بووە.

ناوبراو ڕایگەیاند: ئەم لێدوانە بە هۆی توڕەیی یان پێشبینی نییە، من لە نێو خەڵکدا دەژیم و دەبینم کە چۆن لێکترازان ڕووی داوە و هیچ بەرپرسێک نییە کە ڕێگری لەمە بکات.

گانتز وتی کە ڕەنگە ئەم کودەتایە ببێتە بنەمای هەڵوەشانەوەی حکومەتی ئیسرائیل.

وەزیری شەڕی پێشووی ڕژێمی زایۆنیستی ڕایگەیاند کە هەر کەس ئەم شەپۆلە ناڕەزایەتییە لە بەرچاو نەگرێت، حکومەتی ئیسرائیل لە ناوخۆوە دەڕووخێنێت و شیاوی سەرکردایەتی نییە.

ناوبراو بەرامبەر بە نتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنیستی، وتی کە لە لێواری لەناوچوونداین.

جام کوردی

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *