جموجۆڵە گوماناویەکانی فەرەنسا لە باشووری یەمەن

شەممە 18 ئازار 2023 - 13:27
https://kurdish.iswnews.com/?p=23639

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ باڵیۆزخانەی فەرەنسا لە یەمەن، بە بەکارهێنانی گەنجانی ناوچەکانی باشووری یەمەن، پڕۆژەیەکی هەواڵگری لە پارێزگاکانی عەدەن، لەحج و ئەبین جێبەجێ دەکات.

بە پێی ڕاپۆرتی سەرچاوە خۆجێییەکان لە باشووری یەمەن، کەسانی سەر بە باڵوێزخانەی فەڕەنسا لە یەمەن لە شێوەی جێبەجێکردنی پلانی دابینکردنی هەلی کار لە پارێزگاکانی عەدەن، لەحج و ئەبین دەستیان بە چالاکیی گوماناوی کردووە. لەم پلانەدا باڵیۆزخانەی فەرەنسا بەناوی “وۆرکشۆپی گەنجانی خاوەنکار” یەکەیەکی بۆ کۆکردنەوەی زانیاری لە شاری عەدەن دروست کردووە و کۆمەڵێک گەنجی یەمەنی کە بەدەست بێکارییەوە دەناڵێنن، لە بواری چالاکییە هەواڵگریەكانیدا پێگەیاندووە.

باڵیۆزخانەی فەڕەنسا بانگەشەی ئەوە دەکات کە ئەم پڕۆژەیە لە ڕێگەی ڕێکخراوێکی ناحکومییەوە پێویستی دارایی بۆ دابین دەکرێت و مەبەستیشی پێشکەشکردنی ڕاپۆرتی هەواڵگریی وردە بە پاریس، بە مەبەستی پاراستنی بەرژەوەندییەکانی ئەو وڵاتە لە یەمەن.

لەو پێوەندییەدا ژان ماری سەفا باڵیۆزی فەرەنسا لە یەمەن بە یاوەری هێزە تایبەتەکانی سوپای فەرەنسا سەردانی ناوچەکانی باشووری یەمەنی کردووە کە دواهەمینیان لە شارەکانی پارێزگای لەحج ـەوە بووە. ناوبراو هەروەها لە کۆشکی ئەلمەعاشیق لەگەڵ موعین عەبدولمەلیک، سەرۆکوەزیرانی حکومەتی دەستلەکارکێشاوەی یەمەن کۆبووەوە و دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە و پرسە ئابوورییەکانی پارێزگاکانی باشوور و هەروەها پێشهاتە سیاسیەکانی یەمەنیان تاوتوێ کرد.

جموجۆڵەکانی فەرەنسییەکان هاوکاتە لەگەڵ کۆبوونەوەکانی ئەم دواییەی ڕاوێژکارە ئەمریکییەکان لە ئەلغیزە و عەتەق و جموجۆڵەکانی بەریتانییەکان لە عەدەن و ئەلمهرە. جێی ئاماژەیە فەرەنسییەکان دوای ڕێککەوتن لەگەڵ ئیمارات، لە سەرەتای مانگی ئەیلولی ٢٠٢٢ەوە، کرێکار و هێزەکانیان لە دامەزراوەی غازی بلحاف جێگیر کردووە و بە شێوەیەکی نایاسایی کار لەسەر دەرهێنانی غاز لەم کێڵگە غازییە دەکەن.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *