شەهید بوونی سێ فەلەستینی بە تەقەی هێزەکانی ڕژێمی زایۆنیستی

هه‌ینی 17 ئازار 2023 - 11:21
https://kurdish.iswnews.com/?p=23631

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ لە جنین بە تەقەی هێزەکانی ڕژێمی زایۆنیستی سێ سەربازی کەتیبەکانی قودس شەهید بوون.

بەگوێرەی سەرچاوە خۆجێیەکان رۆژی رابردوو (پێنجشەممە) هێزە داگیرکەرانی ئیسرائیلی لە هێرشێکیان بۆ سەر جنین بە تەقەی راستەوخۆ سێ کەس لە ئەندامانی کەتیبەکانی قودسیان شەهید کردووە.

وەزارەتی تەندروستی فەلەستین، وێڕای پشتڕاستکردنەوەی شەهیدبوونی سێ فەلەستینی، ڕایگەیاندووە کە ١٨ کەسی دیکەش برینداربوون کە ٤ کەسیان باری تەندروستییان ناجێگیرە.

وەزارەتی تەندروستی فەلەستین هەروەها ڕایگەیاندووە کە لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا ٨٨ فەلەستینی لە هێرشەکانی ڕژێمی زایۆنیستیدا شەهید بوون.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *