بەیاننامەی هاوبەشی دامەزراوە ئەمنییەکانی ئیسرائیل سەبارەت بە تەقینەوەکەی باکووری فەلەستینی داگیرکراو

پێنجشەممە 16 ئازار 2023 - 10:15
https://kurdish.iswnews.com/?p=23627

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: سوپا، دەزگای ئاسایشی ناوخۆ و پۆلیسی ڕژێمی زایۆنیستی سەبارەت بە ڕووداوە ئەمنییەکەی ئەم دواییەی باکووری فەلەستینی داگیرکراو، ڕاگەیەندراوێکی هاوبەشیان بڵاو کردەوە.

دوای ئەوەی لە ١٣ی ئازاردا تەقینەوەیەکی گوماناوی لە چوارڕێیانی مەجدۆ لە باشووری حەیفا ی باکووری فەلەستینی داگیرکراو ڕوویدا، بەشی چاودێریی هەواڵە سەربازییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ ماوەی زیاتر لە ٣٠ کاتژمێر ڕێگریان لە بڵاوبوونەوەی هەواڵی ئەم ئۆپەراسیۆنە کرد. دوای گوشارەکان، تەنیا هەواڵێک بە وردەکارییەکی سنووردار سەبارەت بەم ڕووداوە لە میدیاکانی زایۆنیستیدا بڵاوکرایەوە.

سوپا، دەزگای ئاسایشی ناوخۆ و پۆلیسی ڕژێمی ئیسرائیل لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا بانگەشەی ئەوەیان کردووە کە کەسێکی لوبنانی دوای بەزاندنی سنوورەکانی فەلەستینی داگیرکراو، لە چوارڕێیانی مەجدۆ بۆمبی داناوە و پشتێنەیەکی خۆکوژی هەبووە.

دامودەزگا ئەمنییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بانگەشەی ئەوە دەکەن کە ئەم کەسە لە کاتی ململانێکان لەگەڵ سەربازانی ئیسرائیلی کوژراوە. بە پێی ئەم بەیاننامەیە، دەزگای ئاسایشی ڕژێمی زایۆنیستی لە ئێستادا گومانی لە بزووتنەوەی حزبوڵڵای لوبنان هەیە و لێکۆڵینەوەکانی لەمبارەیەوە دەستی پێکردووە.

بە پێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان، سوپای ڕژێمی زایۆنیستی دوای بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە لە ئامادەباشییەکی تەواو دایە و بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنیستی داوای لە هەموو بەرپرسانی ئەم ڕژیمە کردووە کە هیچ لێدوانێک سەبارەت بەم ئۆپەراسیۆنە نەدەن.

شایانی باسە بە پێی ڕاگەیاندنی میدیاکانی ئیسرائیلی، سوپای ئیسرائیل دڵنیا نییە لەوەی کە ئەنجامدەری ئەم ئۆپەراسیۆنە پەیوەندی بە حزبوڵڵای لوبنانەوە هەبێت. هەر بەو هۆیەشەوە، دوای ئەوەی ژمارەیەک لە بەرپرسانی سیاسی ئیسرائیل داوای وەڵامدانەوەی ئەم ئۆپەراسیۆنەیان کردووە، سەرۆکوەزیران و وەزیری جەنگی ڕژێمی ئیسرائیل ڕێگریان لەم کارە کردووە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *