بۆچی دیمەشق بۆ کشانەوەی هێزەکانی تورکیا “گەرەنتی فەرمی” دەوێت؟

چوارشەممە 15 ئازار 2023 - 18:33
https://kurdish.iswnews.com/?p=23618

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ جارێکی دیکە سەرنجی وڵاتان لەسەر قەیرانی سوریایە و ئەمجارەیان دانوستانە چوارقۆڵییەکانی داهاتوو لە مۆسکۆ سەبارەت بە “کشانەوەی هێزەکانی تورکیا لە خاکی سوریا” سەرنجی لایەنە سیاسییەکانی بۆ لای خۆی ڕاکێشاوە.

توێژەرانی سیاسی پێیان وایە سوریا بەشداری لە کۆبوونەوە چوارقۆڵیەکەدا دەکات کە ئامانجی کشانەوەی هێزەکانی تورکیایە لە خاکی سوریا.

ئەم توێژەرە سیاسیانە بە ئاماژەدان بەوەی کە کۆبوونەوەی داهاتوو نەک تەنها بۆ سوریا، بەڵکو بۆ تورکیاش زۆر گرنگە، جەختیان لەوە کردەوە کە دیمەشق ئەمڕۆ گەرەنتییەکی فەرمی بۆ کشانەوەی هێزەکانی تورکیا لەم وڵاتە دەوێت.

خاڵی گرنگ لێرەدا ئەوەیە کە لە سەرەتای دانوستانەکانی ئاستانە تائێستا، سوریا ڕایگەیاندووە کە متمانەی بە ئەردۆغان و حکومەتەکەی نییە چونکە تا ئێستا بە کردەوە کارێکی ئەوتۆی نەکردووە.

بە گوتەی شارەزایان، سووریا دەیەوێت تورکیا ڕۆڵی تیرۆریستان لە باکووری سووریا نەهێڵێت و بەسەر دوو گرووپدا دابەشیان بکات؛ گروپی یەکەم: هەرکەسێک بیەوێت بەپێی ڕێککەوتنەکە دەتوانێت بگەڕێتەوە بۆ سوریا. گروپی دووەم: هەرکەسێک نەیەوێت بگەڕێتەوە، دەتوانێت بۆچوونی خۆیشی دەرببڕێت. بەرپرسانی سوریا جەخت لەوە دەکەنەوە کە ئەم بابەتە تاوتوێ کراوە، بەڵام تا ئێستا حکومەتی تورکیا ڕێگری لەوە کردووە کە ئەمە ڕووبدات.

شرۆڤەکارانی سیاسی جەخت لەوە دەکەنەوە کە ئەمڕۆ ناوچەکە دوای ڕێککەوتنی نێوان ئێران و سعودیە لەبەردەم قۆناغێکی گرنگدایە و خەریکە قەیرانی سوریا بەرەو کۆتایی دەڕوات.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *