رووسیا: “فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی ئەمریکا کایەی دۆخی کاتی لە دەریای رەش بەزاندووە”

چوارشەممە 15 ئازار 2023 - 10:39
https://kurdish.iswnews.com/?p=23613

وەزارەتی بەرگریی رووسیا رایگەیاند، فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی ئەمریکا لە جۆری MQ-9ی کایەی دۆخی کاتی لە دەریای رەش بەزاندووە کە بەهۆی ئۆپەراسیۆنەکان لە ئۆکراینا بە شێوەیەکی گونجاو لەگەڵ پێودانگە نێودەوڵەتییەکان دروست کراوە و تەواوی بەکارهێنەرانی کایە ئاسمانییەکانی لێ ئاگادار کراونەتەوە.

وەزارەتی بەرگریی رووسیا لە راگەیەندراوێکدا، تیشکی خستووەتە سەر ئەوەی کە فڕۆکەکانی کۆنترۆڵکردنی کایەی ئاسمانیی سەربە هێزە ئاسمانییەکانی رووسیا لە سنوورە ئاوییەکانی دەریای رەش لە ناوچەی نیمچەدوورگەی کریمیا بۆیان دەرکەوتووە، فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی ئەمریکا لە جۆری MQ-9 بەرەو سنوورەکانی رووسیا دێت.

فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکە سنوورەکانی کایەی دۆخی کاتی لە دەریای رەش بەزاندووە لە کاتێکدا کایەی دۆخی کاتی لە دەریای رەش بەهۆی ئۆپەراسیۆنەکان لە ئۆکراینا بەشێوەیەکی گونجاو لەگەڵ پێودانگە نێودەوڵەتییەکان دروست کراوە و تەواوی بەکارهێنەرانی کایە ئاسمانییەکانی لێ ئاگادار کراونەتەوە.

لە راگەیەندراوەکەدا سەرنج خراوەتە سەر ئەوەی کە بەمەبەستی دەستنیشانکردنی ناسنامەی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکە، فڕۆکە جەنگییەکانی سەربە هێزە ئاسمانییەکان بەڕێکەوتوون، تیایدا هاتووە: “لە ئاکامی مانۆڕی بەهێزی فڕۆکە جەنگییەکاندا لە دەوروبەری کاتژمێر ٠٩:٣٠ بە کاتی مۆسکۆ فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوان لە جۆری MQ-9 ئاستی بەرزبوونەوەی لەدەستداوە و لە کۆنترۆڵ دەرچووە و بەر ئاو کەوتووە. فڕۆکە جەنگییەکانی رووسیا تەقەیان نەکردووە و پەیوەندییان لەگەڵ فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکە دروست نەکرووە و بە سەلامەتی گەڕاونەتەوە بنکەکانیان”.

فەرماندەیی هێزەکانی ئەمریکا لە ئەورووپا (EUCOM)، راگەیاندبوو کە دوو فڕۆکەی جەنگیی رووسیا لە جۆری Su-27 لە دەریای رەش فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی جۆری MQ-9 هەراسان کردووە و یەکێک لە فڕۆکە رووسییەکان بەر فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکە کەوتووە و لە ئاوی نێودەوڵەتییدا خستوویەتییە خوارەوە.

ئانادۆڵو

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *