ئیمارات کڕینی چەکی لە ئیسرائیل ڕاگرت؛ ناتانیاهۆ ڕەتیکردەوە!

سێشەممە 14 ئازار 2023 - 16:14
https://kurdish.iswnews.com/?p=23586

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ وەزارەتی دەرەوەی رژێمی زایۆنیستی هەواڵی میدیا ئیسرائیلیەکانی ڕەتکردەوە که رایانگەیاندووە ئیمارات به نیازه کڕینی سیستەمی بەرگری لەم رژێمە ڕابگرێت.

لە ڕاپۆرتێکدا کە لە کەناڵی ١٢ی ئیسرائیل وەرگیراوە، میدیا عیبریەکان ڕایانگەیاندووە، ئیمارات گرێبەستی کڕینی سیستەمی بەرگریی لە ئیسرائیل، بەهۆی هەڵسوکەوتی دوو وەزیری توندڕەوی حکومەتی ناتانیاهۆ ڕاگرتووە.

بەگوێرەی میدیاکانی ئیسرائیلی، ئەم بڕیارەی ئیمارات بە هۆی هەڵسوکەوتی بن گێڤیر دراوە، لەوانە چوونە ناو مزگەوتی ئەقسا، هێرشی زایۆنیستەکان بۆ سەر گوندی حوارە و لێدوانەکانی سمۆتریچ سەبارەت بە سڕینەوەی ئەم ناوچەیە و هەروەها دواخستنی گەشتەکەی بنیامین ناتانیاهۆ بۆ ئیمارات و دیارینەکردنی وادەی نوێ. ئەم میدیایانە زیادیان کرد کە سەرەڕای ڕاگرتنی ئەم گرێبەستە، هاوکاری هەواڵگری-ئەمنی لایەنەکان بەردەوامە.

به پێی ئەم ڕاپۆرته، موحەممەد بن زاید ئال نەهیان سەرۆکی ئیمارات رۆژی یەکشەممە ١٢ی ئازار لە پەیامێکدا کە ئاراستەی دەسەڵاتدارانی ئیسرائیل کراوە، وتی: «تا دڵنیا نەبین کە بنیامین ناتانیاهۆ کۆنتڕۆڵی حکومەتەکەی لە دەستدایە، ناتوانین دەست بە کاری هاوبەش بکەین.»

هەر لەو پێوەندییەدا، وەزارەتی دەرەوەی ڕژیمی زایۆنیستی لە پەیامێکدا ڕایگەیاند کە ئەو هەواڵانەی لە کەناڵی ١٢ بڵاودەکرێنەوە ساختە و دوورە لە راستییەوە و ئیسرائیل و ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی لە هەموو بوارەکاندا پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانیان دەپارێزن.

گرێبەستە سەربازی و ئەمنییەکانی ئیمارات و ئیسرائیل دوای واژۆکردنی ڕێککەوتننامەی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی ئیسرائیل لەگەڵ ئیمارات و بەحرەین لە ئەیلوولی ٢٠٢٠ ئەنجام درا.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *