سەنعا: ئیمارات خۆی بۆ دانوستانی ڕاستەوخۆ لەگەڵ یەمەن ئامادە دەکات

سێشەممە 14 ئازار 2023 - 16:10
https://kurdish.iswnews.com/?p=23580

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ وەزیری ڕاوێژکاری حکومەتی ڕزگاری نیشتمانی یەمەن (ئەنساروڵڵا) ڕایگەیاند، ئیمارات شاندێک پێکدەهێنێت بۆ دەستپێکردنی گفتوگۆی ڕاستەوخۆ لەگەڵ سەنعا بۆ ئاشتی.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ڕووسیا ئەلیەوم، عەبدولعەزیز ئەلبەکیر ڕۆژی دووشەممە لە تویتەرەکەی خۆی نووسیویەتی: دەستدرێژی بۆ سەر یەمەن بە سەرۆکایەتی سعودیە کۆتایی پێهاتووە، هەروەها دۆسیەی پرسە مرۆییەکان و پێدانی مووچەی فەرمانبەران ڕێککەوتنی لەسەر کراوە و بەم زووانە، خولێکی نوێی ئاگربەست ڕادەگەیەنرێت.

پێشتر ڕۆژنامەنووسی یەمەنی “فواد ئەلجنید” باسی لە هەوڵەکانی ئیمارات بۆ کردنەوەی دەرگای وتووێژ لەگەڵ سەنعا کردبوو.

ناوبراو لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نووسیویەتی: ئیمارات بە مەبەستی دۆزینەوەی چارەسەرێک بۆ کردنەوەی دەرگا سیاسییەکان، شاندێکی سیاسی باڵا پێکدەهێنێت بۆ ئەوەی ڕەوانەی سەنعا بکرێت.

موحەممەد عەبدولسەلام سەرۆکی تیمی دانوستانکاری یەمەن وتی: ناوچەکە پێویستی بە دەستپێکردنەوەی پەیوەندییە ئاساییەکانی نێوان وڵاتانە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *