سەرۆکی تونس: پەیوەندییەکانمان لەگەڵ سوریا دەستپێدەکەینەوە

یەکشەممە 12 ئازار 2023 - 15:59
https://kurdish.iswnews.com/?p=23571

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ سەرۆکی تونس ڕایگەیاند کە بە فەرمی بڕیاری داوە پەیوەندییەکانی لەگەڵ سوریا بە تەواوی بگەڕێنێتەوە و باڵیۆزێک ڕەوانەی دیمەشق بکات.

قەیس سەعید، سەرۆککۆماری تونس، لە دیدارێکدا لەگەڵ نەبیل عەمار وەزیری دەرەوە و کۆچ و کۆچبەرانی تونس ڕایگەیاند: هیچ پاساوێک نییە بۆ ئەوەی تونس باڵیۆزی لە دیمەشق و سوریا لە تونس نەبێت.

سەعید ئاماژەی بەوەشکرد، پرسی حوکمڕانی لە سوریا پرسێکی پەیوەندیدارە بە سوریا و تونس لەگەڵ حکومەتی سوریا کارلێک دەکات.

سەرۆکی تونس جەختی لەوە کردەوە کە بەهیچ جۆرێک دابەشکردنی سوریا قبوڵ ناکات، و ئاماژەی بەوەدا کە چەندین لایەن هەن کە هەوڵی جێبەجێکردنی ئەو جۆرە پلانانەیان داوە.

تونس نزیکەی دە ساڵ لەمەوبەر پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی لەگەڵ سوریا پچڕاند. بەڵام لەو کاتەوەی سەعید لە مانگی تەمووزی ٢٠٢١ەوە دەسەڵاتی لە تونس گرتە دەست، ئەو وڵاتە چەندین پەیامی ناراستەوخۆی ناردووە کە ئامادەیە هەڵوێستی دیپلۆماسی خۆی بەرامبەر سوریا بگۆڕێت.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *