حەسەن نەسروڵڵا: ڕێکەوتنی ئێران و سعوودیە لە بەرژەوەندی ناوچەکە دەبێت

شەممە 11 ئازار 2023 - 15:54
https://kurdish.iswnews.com/?p=23565

ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند کە نزیکبوونەوەی ئێران و سعوودیە و ڕێکەوتنی نێوانیان گۆڕانکارییەکی باشە و لە بەرژەوەندی ناوچەکە دەبێت.

سەید حەسەن نەسروڵڵا لە وتارێکدا بە بۆنەی بەرزڕاگرتنی فەرماندەی شەهید ئەسەد سەغیر سەبارەت بە فەڵەستین و سوریا وتی کە ئەم دوو وڵاتە بەشێک لە ناوچەی عەرەبین و بە پێی ئەرک و بەرپرسیاریەتی ئەخلاقی، نیشتمانی و ئائینی، نیگەرانی ئەم دوو وڵاتە دراوسێیەین.

ناوبراو وتی کە ئەوەی کە لە فەڵەستین ڕوو دەدات کاریگەریی لە سەر ئاسایش و دۆخی ئێستا و داهاتووی لوبنان دەبێت.

سەید حەسەن نەسروڵڵا وتی کە ئەگەر سوریا لە لایەن داعشەوە کۆنتڕۆڵ دەکرا، دیار نەبوو چی ڕووی دەدا.

ناوبراو وتی: پاش شکستی شەڕی جیهانی لە دژی سوریا لە بەردەم دەسکەوتێکی گەورەداین، سوریا لە شەڕی دژ بە دوژمن و لە بەرەی خۆڕاگریدا ئەستوونێکە و سەرەڕای شەڕی سەپێندراوی جیهانی هێشتا خۆڕاگر ماوەتەوە.

ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان وتی: ئەمریکا دوژمنی ڕاستەقینەی سوریایە و گەلی سوریاش پێویستیان بە هاوکاری سەرجەم دۆستان و هاوپەیمانەکانن و سەرجەم ئاماژە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکانیش گوزارشت لەوە دەکەن کە گەمارۆ و سزاکان بەردەوام نابن و تووشی شکست دەبن.

سەید حەسەن نەسروڵڵا ئاماژەشی بە ڕێکەوتنی ئێران و سعوودیە دا و وتی: ئەمە گۆڕانکارییەکی باشە و لە بەرژەوەندی ناوچەکە دەبێت.

ناوبراو وتی: ئەگەر ئەم ڕێکەوتنە بە ڕاستەڕێگای خۆیدا بڕوات، دەتوانێت ئاسۆی باشتر بە ڕووی ناوچەکە بە تایبەت لوبنان بکاتەوە.

جام کوردی

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *