ئۆپەراسیۆنی دژە ئیسرائیلی لە ناو جەرگەی تەلئەبیب؛ پێنج زایۆنی بریندار بوون

هه‌ینی 10 ئازار 2023 - 15:50
https://kurdish.iswnews.com/?p=23559

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنی تەقەکردن لە ناوەندی شاری تەلئەبیب لە لایەن چەکدارێکی فەلەستینیەوە، پێنج زایۆنیستی بە سەختی بریندار بوون.

شەوی رابردوو ٩ی ئازار، فەلەستینییەکی تەمەن ٢٣ ساڵ بە ناوی “معتەز ئەلخەواجە” لە شەقامی دزۆنگۆف لە تەلئەبیب تەقەی لە خۆپیشاندەرانی ئیسرائیلی کرد و لانیکەم پێنج زایۆنیستی بە سەختی بریندار بوون.

بە وتەی سەرۆکی شارەوانی تەلئەبیب، ئەم ئۆپەراسیۆنە لەلایەن دوو کەسەوە ئەنجامدراوە. هەروەها سەرچاوە سەربازییەکانی ئیسرائیل بانگەشەی ئەوە دەکەن کە یەکێک لە ئەنجامدەرانی ئەم ئۆپەراسیۆنە گیانی لەدەستداوە و بەدواداچوون بۆ کەسی دووەمیش دەستی پێکردووە.

لەم پێوەندییەدا، داود شەهاب، یەکێک لە سەرکردەکانی بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامیی فەلەستین، ڕایگەیاند: ئۆپەراسیۆنی تەقەکردن لە تەلئەبیب وەڵامێکی سروشتی بۆ تاوانەکانی داگیرکەرانی زایۆنیستی بوو. رژێمی زایۆنیستی ویستی گەلی فەلەستین بخاتە سەر ئەژنۆ، بەڵام ئۆپەراسیۆنێکی لەو شێوەیە لە قوڵایی خاکە داگیرکراوەکاندا بە مانای پێداگری فەلەستینییەکان لەسەر بەردەوامیی خۆڕاگری لە دژی داگیرکەران دێت.

شایانی باسە لە ٢٧ی مانگی رابردووش سێ لاوی فەلەستینی تەقەیان لە ئۆتۆمبێلێکی زایۆنیستەکان لە نزیک ئەریحا کرد کە بەهۆیەوە ئیسرائیلیەک کوژرا و چواری دیکەش بریندار بوون. ئەنجامدەرانی ئۆپەراسیۆنی تەقەکردنەکە لە نزیک ئەریحا ئاگریان لە ئۆتۆمبێلەکەیان بەردا و دوای ئۆپەراسیۆنەکە لە شوێنی ڕووداوەکە هەڵهاتن.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *