شەهید بوونی سێ ئەندامی هێزەکانی خۆڕاگری فەلەستین لە جنین

پێنجشەممە 9 ئازار 2023 - 15:41
https://kurdish.iswnews.com/?p=23540

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ دوابەدوای هێرشی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر شارۆچکەی جبع لە باشووری جنین لە کەرتی ڕۆژئاوای فەلەستین، سێ ئەندامی هێزەکانی سەرایا ئەلقودس، باڵی سەربازیی بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی، شەهید بوون.

ئەمڕۆ ٩ی ئازار هێزەکانی رژێمی زایۆنیستی هێرشیان کردە سەر شارۆچکەی جبع لە باشووری جنین و دوای چوونە ناو ئەو شارۆچکەیە، شەڕێکی چەکداری توند لە نێوان ئەوان و هێزەکانی خۆڕاگری فەلەستین دەستیپێکرد.

لە ئەنجامی ئەو ململانێیەدا، سێ ئەندامی هێزەکانی سەرایا ئەلقودس، باڵی سەربازی بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەلەستین، بە ناوەکانی “سفیان عەدنان ئیسماعیل فاخوری”، “نایف ئەحمەد یوسف مەلایشە” و “ئەحمەد محەممەد زیب فشافشە” شەهید بوون .

لەم بارەیەوە سەرچاوە خۆجێییەکان ڕایانگەیاندووە کە هێزە تایبەتەکانی ئیسرائیل دزەیان کردووەتە ناو شارۆچکەی جبع و بۆسەیان لەسەر ڕێگای هێزەکانی سەرایا ئەلقودس داناوە.

هەروەها سەرچاوەکانی ئیسرائیلی، لەوانە یەدیعوت ئەحرۆنۆت، پشتڕاستیان کردەوە کە ئەم هێرشە لەلایەن هێزەکانی شاباک ـەوە ئەنجامدراوە.

هێزەکانی خۆڕاگری فەلەستین هەروەها لەم پێکدادانانەدا توانیان فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی سوپای رژێمی زایۆنیستی بخەنە خوارەوە.

جێی ئاماژەیە لە ٧ی ئازاریش هێزەکانی ڕژێمی زایۆنیستی هێرشیان کردبووە سەر کەمپی جنین و لە ئەنجامدا ٦ فەلەستینی شەهید بوون و ٢٦ کەسی دیکەش بریندار بوون.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *