هێرشی زایۆنیستەکان بۆ سەر جنین و بەڵێنی تۆڵەسەندنەوەی خۆڕاگری

چوارشەممە 8 ئازار 2023 - 15:33
https://kurdish.iswnews.com/?p=23534

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ گروپی خۆڕاگری بێشەی شێرەکان (عرین الاسود) لە بەیاننامەیەکدا لە کاردانەوە بە هێرشی هێزەکانی رژێمی زایۆنیستی بۆ سەر جنین و شەهید و برینداربوونی دەیان فەلەستینی ڕایگەیاند کە بەم زووانە تۆڵەی ئەم تاوانە دەکەینەوە.

هێزەکانی خۆڕاگری فەلەستین لە شاری جنین و کەمپەکەی لە کەرتی ڕۆژئاوا ڕووبەڕووی لەشکرکێشی داگیرکەرانی زایۆنی بۆ نێو کەمپەکە بوون؛ لەو هێرشەدا ٦ چەکداری خۆڕاگری لەوانە ئەنجامدەری ئۆپەراسیۆنی حوارە شەهید بوون و ٢٦ فەلەستینی دیکەش برینداربوون کە باری تەندروستی یەکێکیان ناجێگیرە.

دەسەڵاتدارانی ڕژێمی داگیرکەر ڕایانگەیاند کە ئەم هێرشە لە لایەن ژمارەیەکی زۆر لە سەربازانی سوپا و هێزی تایبەتەوە بە ئامانجی دەستگیرکردنی ئەنجامدەری تەقەکردنەکەی حوارە ئەنجامدراوە.

گروپە خۆڕاگرییەکانی فەلەستین بە جەختکردنەوە لەسەر بەڵێنی تۆڵەسەندنەوە ڕایانگەیاند کە بەو کردەوە تیرۆریستیانەی زایۆنیستەکان، ژمارەی ئۆپەراسیۆنەکانی خۆڕاگری زیاتر دەبێت.

کەتیبەی “بێشەی شێرەکان” (عرین الاسود) داوای لە گەلی فەلەستین کرد بێنە سەر شەقامەکان و وێڕای شەرمەزارکردنی ئەو تاوانانە، پشتیوانی لە چەکدارانی خۆڕاگری لە کەرتی ڕۆژئاوا بکەن؛ هەروەها هێزەکانی خۆڕاگری ڕایانگەیاند کە زنجیرەی تۆڵەسەندنەوە هێشتا کۆتایی نەهاتووە.

هەزاران فەلەستینی وەڵامی بانگەوازەکەی بێشەی شێرەکان ـیان دایەوە و لە کەرتی ڕۆژئاوا بەشدارییان لە ڕێپێوانێکی بەرفراوان کردەوە و لە شەقامەکانی نابلوس، ڕامەڵڵا، ئەلخەلیل، تولکەرم، قەلقیلیە و ژمارەیەک لە کەمپەکان خۆپیشاندانیان کرد.

لە کەرتی غەززە هەزاران فەلەستینی ناڕەزایەتیان بەرامبەر بە کۆمەڵکوژی جنین دەربڕی و پشتیوانی خۆیان بۆ زیندانیانی فەلەستینی لە زیندانەکانی ڕژێمی داگیرکەر راگەیاند.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *