وانەکانی فەرماندەیەکی ناتۆ لە شەڕی ئۆکرانیا

چوار شه‌ممه‌ 8 ئازار 2023 - 15:30
https://kurdish.iswnews.com/?p=23531

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام، ژەنەڕاڵ کریستوفر کاولی، فەرماندەی باڵای هێزەکانی ناتۆ لە ئەوروپا، بە ئاماژەدان بە ئامارەکانی شەڕی نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیا، پێکهاتە کاریگەرەکان و وانەکانی ئەم شەڕەی ڕوونکردەوە.

ژەنەڕاڵ کریستوفر کاولی، فەرماندەی باڵای هێزەکانی ڕێکخراوی پەیمانی باکووری ئەتڵەسی (ناتۆ) لە ئەوروپا، ڕۆژی هەینی ٤ی ئازار، بەشداری لە مەراسیمی ئێوارەخوانی ماتیۆ لە شاری هامبۆرگی ئەڵمانیا کرد و لە وتارێکدا ڕاپۆرتێکی سەبارەت بە پێکهاتە کاریگەرەکانی شەڕی ڕووسیا و ئۆکرانیا پێشکەش کرد.

ناوبراو لە وردەکاریی زیانی گیانی و ماددیەکانی هێزەکانی ڕووسیا لە شەڕی ئۆکرانیا ئاماژەی بەوەدا کە لە سەرەتای ئەم جەنگەوە تا ئێستا زیاتر لە ٢٠٠ هەزار سەرباز و زیاتر لە ١٨٠٠ سەربازی باڵای ڕووسیا کوژراون یان بریندار بوون. هەروەها زیاتر لە ٢٠٠٠ تانکی ڕوسی لەناوبراون. سوپای ڕووسیا ڕۆژانە بە تێکڕا زیاتر لە ٢٣ هەزار تۆپ ئاراستەی پێگەکانی ئۆکرانیا دەکات و ئەم ژمارەیەش لە ڕۆژانی هێرشەکاندا زیادتر دەبێت.

ئەم ئامارە لە کاتێکدایە کە بەرپرسانی سەربازی ئەمریکا ڕایانگەیاندووە کە ڕۆژانە تۆپخانەکانی سوپای ئۆکرانیا ٤ بۆ ٧ هەزار گوللە تۆپیان پێویستە. دەسەڵاتدارانی یەکێتیی ئەوروپا هەروەها لە کۆبوونەوەکانی ئەم دواییانەدا بڕیاریان لەسەر زیادکردنی بودجەی دابینکردن و بەرهەمهێنانی تەقەمەنی داوە!

ئەم ژەنەراڵە ئەمریکییە درێژەی بە قسەکانی دا و بەرفراوانی شەڕی ئۆکرانیای بە باوەڕپێنەکراو ناوبرد و وتی کە ناتۆ پێویستە خۆی لەگەڵ واقیعە نوێیەکان بگونجێنێت. وتیشی: «یەکێک لە وانەکانی سەردەمی جەنگی سارد ئەوەیە کە جگە لە وردبینی، توانای بەرهەمهێنانی پیشەسازی بەرگریش گرنگە. ئەو کەسە سەردەکەوێت کە توانای خێراترین بەرهەمهێنانی هەبێت.»

کاولی هەروەها ئاماژەی بە کەمبوونەوەی یەدەگی تەقەمەنی و چەکی ئۆکرانیا کرد و جەختی لەوە کردەوە کە شەڕی ئۆکرانیا ململانێیەکی سەختە، و وتی: «لەم شەڕە (شەڕی ئۆکرانیا) فێربووین کە سەرکردایەتی خەڵکی مەدەنی ڕۆڵێکی زۆر گرنگە. ئەم ڕۆڵە دەتوانێت خەڵکی مەدەنی کۆبکاتەوە و پێویستە مۆدێلێک بێت بۆ هاوپەیمانەکانی دیکەمان.»

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *