هێرشەکانی فڕۆکە بێفڕۆکەوانی تورکیا بۆ سەر باکووری سوریا

دووشەممە 6 ئازار 2023 - 15:20
https://kurdish.iswnews.com/?p=23521

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ بەپێی ئاماری ناوەندێک لە سوریا، هێزە چەکدارەکانی تورکیا لە ساڵی ٢٠٢٢ بەلایەنی کەمەوە ١٣٠ هێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانیان لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا ئەنجامداوە.

ئەم ناوەندە کە بنکەکەی لە سوریایە، ئاماری هێرشەکانی فڕۆکە بێفڕۆکەوانی تورکیا بۆ سەر ئامانجە جیاوازەکانی باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا بڵاوکردەوە.

بەپێی ئەم ئامارە، هێزە چەکدارەکانی تورکیا لە ساڵی ٢٠٢٢ لانیکەم ١٣٠ هێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانیان لە باکووری رۆژهەڵاتی سوریا ئەنجامداوە، کە بە بەراورد بە ساڵی رابردوو بە رێژەی ٤٦% زیادیکردووە.

لە ئەنجامی ئەم هێرشانەدا، ٨٧ کەس لەوانە ٢٥ کەسی سڤیل کوژران و ١٥١ کەسیش برینداربوون کە ٧٩ کەسیان سڤیلن. یەک لەسەر چواری ئەم هێرشانە بۆ سەر ئۆتۆمبێلەکان و زیاتر لە نیوەی هێرشەکان لە پارێزگای حەسەکە ئەنجام دراون.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *