دیداری سەرۆک ئەرکانی هاوبەشی سوپای ئەمریکا لەگەڵ بەرپرسانی ئیسرائیل

یەکشەممە 5 ئازار 2023 - 15:02
https://kurdish.iswnews.com/?p=23502

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ سەرۆک ئەرکانی هاوبەشی سوپای ئەمریکا لە میانەی گەشتێکدا بۆ فەلەستینی داگیرکراو لەگەڵ ژمارەیەک لە بەرپرسانی رژێمی زایۆنیستی کۆبووەوە.

مارک میڵ، سەرۆک ئەرکانی هاوبەشی سوپای ئەمریکا لە ٣ی ئازار لەگەڵ ژمارەیەک لە بەرپرسانی رژێمی زایۆنیستی کۆبووەوە. بەپێی راپۆرتی میدیاکانی ئیسرائیلی، پرسی ئێران، بابەتی سەرەکی دیداری سەرۆک ئەرکانی هاوبەشی سوپای ئەمریکا لەگەڵ بەرپرسانی ئیسرائیلی بووە.

نووسینگەی وەزیری جەنگی ئیسرائیل لە زاری مارک میڵەوە رایگەیاند کە هاوکاری بەردەوام بۆ ڕێگریکردن لە دەستڕاگەیشتنی ئێران بە چەکی ئەتۆمی ئێران بابەتێکی پێویستە. هەروەها بەپێی راگەیێندراوی پێنتاگۆن، سەرۆک ئەرکانی سوپای ئەمریکا، لە میانەی کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ هاوتا زایۆنیستەکەی هێرتزی هێلڤی، گفتوگۆی لەسەر هەماهەنگی هەوڵەکان بۆ بەرپەرچدانەوەی هەڕەشەکانی ئێران کردووە.

شایەنی باسە کە لۆید ئۆستین وەزیری بەرگری ئەمریکا ڕۆژی چوارشەممەی هەفتەی داهاتوو سەردانی ناوچە داگیرکراوەکانی فەلەستین دەکات. ئەمە لەکاتێکدایە کە پەیوەندییەکانی تەلئەبیب و واشنتۆن لەگەڵ هەوڵەکانی رژێمی ئیسرائیل بۆ شەرعیەتدان بە شارۆچکە زایۆنییەکان و لێدوانەکانی بۆزال سمۆتریچ وەزیری دارایی ئیسرائیل بۆ لەناوبردنی گوندی “حوارە”ی فەلەستین ڕووی لە ساردی کردووە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *