١١٧٧ ئۆپەراسیۆنی “خۆڕاگری” لە کەرتی ڕۆژئاوا و قودس لە ماوەی یەک مانگدا

شەممە 4 ئازار 2023 - 11:00
https://kurdish.iswnews.com/?p=23493

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ کەرتی ڕۆژئاوا و قودس لە مانگی شوباتدا زیادبوونی بەرچاوی ئۆپەراسیۆنەکانی خۆڕاگری لەدژی ڕژێمی داگیرکەری زایۆنیستی و دانیشتووانی زایۆنی بەخۆیەوە بینی، بەجۆرێک کە ژمارەی ئۆپەراسیۆنەکانی هێزەکانی خۆڕاگری فەلەستین گەیشتە ١١٧٧ ئۆپەراسیۆن.

ناوەندی ئامار و زانیاریی فەلەستین ناسراو بە “معطی” ڕایگەیاند: لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا هێزەکانی خۆڕاگری فەلەستین لە کەرتی ڕۆژئاوای فەلەستین زیاتر لە ٦١ ئۆپەراسیۆنیان لە دژی زایۆنیستەکان ئەنجام داوە کە لە ئەنجامدا ٨ زایۆنی کوژراون و ٤٣ سەرباز و زایۆنی برینداربوون.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، هێزەکانی خۆڕاگری فەلەستین بە پێی توانای خۆیان و بە شێوازی جۆراوجۆر ڕووبەڕووی زایۆنیستەکان بوونەتەوە، کە دەتوانرێت ئاماژە بە ئۆپەراسیۆنی چەکداری، بەکارهێنانی چەکی سارد و چەقۆ، کەڵک وەرگرتن لە تەقەمەنی و… لە کەرتی ڕۆژئاوا بکرێت.

هەروەها هاووڵاتیانی فەلەستینی بۆ داواکاری مافەکانیان و ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە تاوانە جۆراوجۆر و بەردەوامەکانی داگیرکەران بەشدارییان لە ٦٢ خۆپیشاندانی جەماوەریدا کردووە.

ئەم ڕاپۆرتە دەشڵێت، پارێزگاکانی نابلوس، ئەلخەلیل و قودس بە ٢٣١ و ١٨٧ و ١٧١زۆرترین ئۆپەراسیۆنی خۆڕاگری بەخۆیەوە بینیوە، کە دیارترینیان لە ناوەندی نیشتەجێبوونی حوارە لە باشووری نابلوس، جنین، و شاری ئەریحا ڕوویداوە.

هێزە فەلەستینییەکان بە هەر شێوەیەک بێت وەڵامی تاوانە بەردەوامەکانی زایۆنیستەکان دەدەنەوە و ئەمەش هەلومەرجی تایبەتی بۆ زایۆنیستەکان ڕەخساندووە.

تا پێش ئەمە زایۆنیستەکان تەنیا لە باشووری ناوچە داگیرکراوەکان و لە ناوچەی غەززە لەگەڵ فەلەستینییەکان شەڕیان دەکرد، بەڵام ئێستا کەرتی ڕۆژئاوا لە ڕۆژهەڵاتی فەلەستینیش بە هۆی چەکداربوونی گەنجەکان بووەتە گۆڕەپانی شەڕ.

هاوکات ٣٠ هاووڵاتیی فەلەستینی لە ئەنجامی هێرشەکانی زایۆنیستەکان و دانیشتووانی زایۆنی و کردەوە تاوانکارییەکانیان شەهید بوون.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *