ئۆپەراسیۆنی سوپای سوریا لە بیابانەکانی ئەو وڵاتە؛ زیاتر لە ٨٠ داعشی کوژران و برینداربوون

هه‌ینی 25 حوزه‌یران 21 - 20:40
https://kurdish.iswnews.com/?p=2348

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: بە ئامانجی پاراستنی ناوچە بیابانییەکانی سوریا و کێوماڵکردنی لە تیرۆرستانی داعش، سوپای ئەو وڵاتە بە هاوکاری هاوپەیمانانی زنجیرە ئۆپەراسیۆنێکیان لە بیابانەکانی سوریا ئەنجام دان.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: بە ئامانجی پاراستنی ناوچە بیابانییەکانی سوریا و کێوماڵکردنی لە تیرۆرستانی داعش، سوپای ئەو وڵاتە بە هاوکاری هاوپەیمانانی زنجیرە ئۆپەراسیۆنێکیان لە بیابانەکانی سوریا ئەنجام دان.

ئۆپەراسیۆنی سوپای سوریا و هێزە هاوپەیمانەکانی لە هەفتەکانی رابردوو بە ئامانجی پاراستن و کێوماڵکردنی ناوچە بیابانییەکانی سوریا و ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ شانە نوستووەکانی تیرۆریستانی داعش و لەناوبردنی حەشارگەکانیان بە شێوەیەکی جیدتر و فراوانتر لە جارانی پێشوو ئەنجام درا.
لە چەند ڕۆژی رابردوو زیاتر لە ٦٠ هێرشی ئاسمانی لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی سوریا و روسیا دژ بە حەشارگەکان و گربوونەوەکانی تیرۆرستانی داعش ئەنجام دراوە کە لەگەڵ کۆی هێرشە زەمینییەکان زیاتر لە ٨٠ کەس لە تیرۆرستانی داعش کوژراون و برینداربوون. لەلایەکی دیکەوە سەرچاوە خۆجێییەکان لە گیان لەدەستدانی ٢ سەربازی سوپای سوریا و برینداربوونی ٧ی دیکە لە بۆسەیەکی داعش هەواڵیان داوەتەوە.

ئەم هەنگاوانەی سوپای سوریا دوای ئەوە دێت کە هێرشەکانی داعش دژ بە خەڵکی سڤیل و هێزەکانی ئەو وڵاتە لە ناوچەکانی حەما و حومس و ڕەقە ڕووی لە زیادبوون کردووە. لە هەفتەکانی رابردوو چەندین کەس لە هێزەکانی سوپا و بەرگری نیشتمانی سوریا لە ناوچەکانی ئاماژە پێ کراو بە هۆی تەقینەوەی مین و بۆمبی چێندراوی داعش کوژراون و برینداربوون.

تا ئێستا ژمارەیەک لە حەشارگەیەکانی داعش لە باکوری ڕۆژئاوای تەدمور دۆزراوەتەوە و ئۆپەراسیۆنەکان بەردەوامن.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .