کودەتای سعودیە بۆ کۆنترۆڵکردنەوەی دورگەی سۆکۆترا

پێنجشەممە 2 ئازار 2023 - 17:31
https://kurdish.iswnews.com/?p=23469

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ سعودیە بە ناردنی پارێزگاری پێشووی سۆکۆترا و جێگیرکردنی هێز لە بنکەیەکی سەربازیدا، پلانی دەرهێنانی کۆنترۆڵی دوورگەی سۆکۆترای لە ژێر کۆنترۆڵی ئەنجوومەنی ئینتقالی باشوور و ئیمارات دەستپێکرد.

دوابەدوای جێگیرکردنی هێزەکانی سەر بە عەرەبستانی سعوودی لە بنکەیەکی نوێ لە ناوچەی موری لە نزیک فڕۆکەخانەی حەدیبۆ، دەیان کەس لە هێزەکانی ئیمارات و چەکدارانی ئەنجومەنی ئینتقالی باشوور خرانە حاڵەتی ئامادەباشیەوە و لە نزیک فڕۆکەخانەی سۆکۆترا جێگیرکران. هێزەکانی ئیمارات و هێزە چەکدارەکانی باشوور بازگەیەکی نوێیان لە شەقامەکانی بە ئاراستەی فڕۆکەخانە دامەزراندووە و هاتوچۆی ئۆتۆمبێل و خەڵک کۆنترۆڵ دەکەن.

جموجۆڵی سعوودیەکان لە دورگەی سۆکۆترا دوای ئەوە دەستی پێکرد کە بەرپرسانی سەربازی سعودیە دیدارێکیان لەگەڵ ڕەمزی مەحروس پارێزگاری پێشووی سۆکۆترا ئەنجامدا و بۆ مەبەستێکی نادیارە بۆ سۆکۆترا گواسترانەوە.

میدیاکانی باشوورییەکان پێیان وایە کە سعودیە بۆ کۆنترۆڵکردنی دوورگەی سۆکۆترا پلانی کودەتا لە دژی ئیمارات دادەنێت و لەو ڕووەوە ڕەمزی مەحروس و ژمارەیەک چەکداری حیزبی ئیسڵاحی بۆ ئەم دوورگەیە گواستووەتەوە.

ڕەمزی مەحروس ئەندامێکی حیزبی ئیسڵاح و پارێزگاری پێشووی دوورگەکانی سۆکۆترایە، کە لە گرژییەکانی مانگی حوزەیرانی ٢٠٢٠ لەگەڵ چەکدارانی ئەنجوومەنی ئینتقالی باشوور شکستی هێنا و ئەم دوورگەیەی بەجێهێشت.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت، دوورگەکانی سۆکۆترا لە ئێستادا لە ژێر کۆنتڕۆڵی ئیمارات و ڕاوێژکارە ئەمریکی و ئیسرائیلییەکاندایە و ناوەندەکەی دوورگەی سۆکۆترایە. ڕۆڵی گرنگی دوورگەی سۆکۆترا لە کۆنترۆڵکردنی ڕێڕەوی دەریایی و سامانە سروشتیەکانی یەکێک لە هۆکارەکانی هەوڵی سعودیە بۆ کۆنترۆڵکردنی ئەم دوورگەیە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *