دانپێدانانی زایۆنیستەکان بە داڕمانی ناوخۆیی ڕژێمی داگیرکەری قودس؛ بۆچی ڕووخانی ماڵی جاڵجاڵۆکە نزیکە؟

پێنجشەممە 2 ئازار 2023 - 13:39
https://kurdish.iswnews.com/?p=23466

لەم دواییەدا بەرپرسی پێشووی بەشی هەواڵگری سەربازی (ئامان) و سەرۆکی ناوەندی لێکۆڵینەوەی ئاسایشی ناوخۆی ئیسرائیل ڕایگەیاند: حزبوڵڵا پێویستی بە مووشەکی زیرەک نییە (بۆ لەناوبردنی ئیسرائیل)، چونکە ئێمە لە ناوەوە خەریکی داڕمانین.

ئیسرائیلییەکان هەست دەکەن کە پەیوەندی نێوان ئەوان و حکومەت پچڕاوە. ئێستا گەیشتوونەتە ئاستێک کە هەست دەکەن ئازیزان و ژیانی خۆیان لەدەستداوە، ئیسرائیلیش بە ئاراستەیەکی خراپدا دەڕوات.

“عامۆس یادلین” ئاماژەی بە کاریگەریی زۆری ئۆپراسیۆنەکانی ئیستیشهادی و دژە زایۆنی فەلەستینییەکان لەسەر بیروڕای گشتیی دانیشتوانی زایۆنیستی کرد و جەختی لەوە کردەوە: ویستی فەلەستینییەکان بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنەکان هەمیشە هەبووە، بەڵام لێرەدا جۆرێکی جیاواز لە گەنجانی فەلەستینی دەبینین.

بەرپرسی ناوەندی لێکۆڵینەوەی ئاسایشی ناوخۆی ڕژێمی زایۆنیستی لە درێژەی قسەکانیدا وتی: فەلەستینییەکان بەیانیان لە خەو هەڵدەستن و بە چەکەکانیانەوە دێنە گۆڕەپانەکە و لە زۆر حاڵەتدا تا دوای پێکدادانەکان دەستبەسەر ناکرێن. کێشە ئەمنییە ڕاستەقینەکانی ئیسرائیل لە ناوخۆدا پیشانی ئیسرائیلییەکان نادرێت.

ئەم ژەنەڕاڵە باڵایە زایۆنییە پرسیاری لە ئەفسەران و بەرپرسانی ڕژێمی داگیرکەر کرد کە چۆن دەیانەوێت مامەڵە لەگەڵ ئەم ڕاستییە بکەن کە زیانی بە توانای بەرگریی ئیسرائیل گەیاندووە، ئەمەش لە کاتێکدا ئەمینداری گشتیی حزبوڵڵای لوبنان باسی ماڵی جاڵجاڵۆکە ٢ دەکات. لێدوانەکانی یادلین لە کاتێکدایە کە ڕۆژنامەی هارێتز ی ئیسرائیلی وتارەکەی ئەم دواییەی سەید حەسەن نەسروڵڵای بە ناوی “ماڵی جاڵجاڵۆکە ٢” بڵاو و جەختی لەوە کردەوە کە نەسروڵڵا بەهۆی قەیرانە بەرفراوانەکەی ئیسرائیل لە ئاستە جیاجیاکاندا بە ڕوونی دان بە لاوازی ئیسرائیل لە ناوخۆدا دەنێت، هەر بۆیەش دەستی بە هەڕەشەکردن کرد.

هەفتەی ڕابردوو یائیر لاپید، سەرۆکوەزیرانی پێشووی ڕژێمی زایۆنیستی هۆشداری دابوو کە دوای ٦ مانگ ئابووری ئەم ڕژێمە لەناو دەچێت و ئیسرائیل لە ناوەوە هەڵدەوەشێتەوە.

“ئیسحاق لیڤانۆن”، باڵیۆزی پێشووی ڕژێمی ئیسرائیل لە میسر، هەروەها لە وتارێکدا کە لە ڕۆژنامەی عیبری مەعاریڤدا بڵاوکراوەتەوە ڕایگەیاند، لە ساڵی ٢٠٠٠ حەسەن نەسروڵڵا، ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان، دوای کشانەوەی ئیسرائیل لە باشووری لوبنان، وتارێکی ئاگرینی پێشکەش کرد و جەختی لەوە کردەوە: ئیسرائیل لە ناوەوە لاوازە، تەنانەت لە ماڵی جاڵجاڵۆکەش لاوازترە. ئەمە لە کاتێکدایە کە چاودێران پێیان وایە بڕیاردەرانی ڕژێمی زایۆنیستی لە توانایاندا نییە ستراتیژێکی کاریگەر بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشە ناوخۆیی و دەرەکییەکان بگرنەبەر.
بۆیە ئەگەر بارودۆخی ڕژێمی زایۆنیستی بەهەمان شێوە درێژە بکێشێت و هیچ گۆڕانکارییەکی بەرچاو لە شێوە و ئاڕاستەی کابینەی ئێستای ئیسرائیل ڕوونەدات، زایۆنیستەکان ناتوانن ڕەوتی ستراتیژی ئێستایان بگۆڕن. بە واتایەکی تر، داڕشتنی ستراتیژێکی نوێ و پراکتیکی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگە ناوخۆیی و دەرەکییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە هەلومەرجی ئێستادا تا رادەیەک مەحاڵە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *