پەسەندکردنی ڕەشنووسی یاسای لەسێدارەدانی زیندانیانی فەلەستینی لەلایەن کنێستەوە

چوارشەممە 1 ئازار 2023 - 22:18
https://kurdish.iswnews.com/?p=23450

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرچاوە میدیاییەکان ڕەزامەندی سەرەتایی کنێست (پەرلەمانی ڕژێمی زایۆنیستی)یان لەگەڵ ڕەشنووسی یاسای لەسێدارەدانی ئەنجامدەرانی ئۆپراسیۆنەکانی دژە زایۆنیستی ڕاگەیاند.

ڕۆژنامەی “یەدیعوت ئەحرۆنۆت”ی ئیسرائیلی ڕایگەیاند کە لیژنەی گشتیی کنێست ڕەزامەندی سەرەتایی خۆی بۆ ڕەشنووسی یاسای لەسێدارەدانی زیندانیانی فەلەستینی دەربڕیوە.

کنێست هەروەها بەشێوەی سەرەتایی ڕەشنووسێکی پەسەند کرد کە ڕێگری لە دوورخستنەوەی بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی رژێمی ئیسرائیل بەهۆی نەتوانایی لە ئەرکەکانیدا دەکات.

پێشتریش لێژنەی یاسادانانی ڕژیمی زایۆنیستی ڕەشنووسی یاسای لەسێدارەدانی زیندانیانی فەلەستینی پەسەند کردبوو.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ڕەشنووسی ئەم یاسایە لە لایەن ئیتامار بن گێڤیر، وەزیری ئاسایشی ناوخۆی ڕژیمی زایۆنیستی پێشکەش کراوە و سەرەڕای دژایەتی “گالی بەهاراڤ میارا”، ڕاوێژکاری دادوەری کابینە، لە لایەن لیژنەی ئاماژە پێکراو پەسەند کراوە.

بنیامین ناتانیاهۆ و بن گێڤیر لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا لەمبارەیەوە جەختیان لەوە کردەوە: بەپێی ئەم یاسایە دادگا دەتوانێت سزای لەسێدارەدان بەسەر ئەو کەسانەدا دەربکات کە ئیسرائیلییەکان دەکوژن.

پەسەندکردنی ئەمڕۆی ئەم دوو ڕەشنووسە لە لایەن کنێستەوە لە کاتێکدایە کە ئیسرائیلیەکان لە ناوچە داگیرکراوەکانی فەلەستین خۆپیشاندانی بەرفراوانیان لە دژی کردەوە مشتومڕاوییەکانی کابینەی توندڕەوی ڕژێمی زایۆنیستی و لە سەروو هەموویان پلانی چاکسازیی دادوەری ئەنجام دان و ژمارەیەک شەقامیان، لەنێویاندا ڕێگای قودس- تەلئەبیب داخست.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *