وەزیری ناوخۆی ناگۆرنو-قەرەباغ ی نزیک لە ڕووسیا دوورخرایەوە؛ کۆماری ئازەربایجان لە دادگای لاهای مەحکوم کرا!

چوارشەممە 1 ئازار 2023 - 19:59
https://kurdish.iswnews.com/?p=23443

هەفتەی ڕابردوو دوو ڕووداوی زۆر گرنگ و جیاواز لە پێوەندی لەگەڵ ناوچەی قەرەباغ ڕوویاندا و جارێکی دیکە سەرنجی جیهانی بەرەو خۆی ڕاکێشا؛ ئەو ڕووداوانەی کە ڕەنگە جارێکی تر بارودۆخی ئەم هەرێمەی لە ڕابردوو ئاڵۆزتر بکات.

دەرکردنی وەزیری حکومەتی قەرەباغ ی ناسراوە بە ئارتساخ

لە یەکەم ڕووداودا ئارایک هاروتونیان سەرۆکی حکومەتی دیفاکتۆی ئەرمەنی ناگۆرنو-قەرەباغ ناسراو بە ئارتساخ، فەرمانی دوورخستنەوەی ڕوبێن ڤاردانیان وەزیری ناوخۆی دەرکرد. ڤاردانیان ی خاوەن ڕەگەزنامەی ئەرمینیا و فیدراسیۆنی ڕووسیا ساڵی رابردوو بۆ قەرەباغ گەرایەوە و دەستبەرداری ڕەگەزنامەی ڕووسی بوو. وەک دەوترێت ڤاردیانیان بڕیار بوو پرۆسەی پەیوەستبوونی ناگۆرنو-قەرەباغ بە فیدراسیۆنی ڕووسیا بەرەو پێش ببات.

کۆماری ئازەربایجان بانگەشەی ئەوە دەکات کە ڕوبێن ڤاردانیان هۆکاری قەیرانی کانگاکانی قەرەباغە. بەپێی ئەو بانگەشەیەی حکومەتی باکۆ، بابەتێک کە جگە لە ئیستغلالکردنی نایاسایی، مافی خەڵکی ئەم وڵاتەش لەناو دەبات و بووەتە هۆی پیسبوونی ژینگە. گردبوونەوەی چالاکانی ژینگەپارێزی باکووری شوشا (شوشی) کە لەلایەن باکۆوە ڕێکخرابوو، هەر لەبەر ئەم هۆکارەیە.

مەحکوم کردنی چالاکوانانی ژینگەپارێزی عەلیف لە دادگای لاهای

دووەم ڕووداوی گرنگ شکستی هەوڵە یاساییەکانی کۆماری ئازەربایجان و سەرکەوتنی ئەرمینیایە لە دادگای تاوانە نێودەوڵەتییەکان (دادگای لاهای) لەسەر پرسی داخستنی ڕێگای لاچین بۆ خانکەندی (ستێپاناکێرت) ناوەندی ناگۆرنو-قەرەباغ.

ڕۆژی چوارشەممە، ٢٢ی شوبات، دادگای لاهای هۆڵەندا، حکومەتی ئازەربایجانی لەسەر کردەوەی کەسانی ناسراو بە چالاکوانانی ژینگەپارێز و سنووردارکردنی پەیوەندییەکانی ئەم ناوچەیە لەگەڵ جیهانی دەرەوە بە تاوانبار زانی، و داوای لێکردن کۆتایی بە گەمارۆدانی ئەرمەنییەکانی ناگۆرنو-قەرەباغ بێنن. دەرکردنی ئەم بڕیارە بە واتای پێشێلکردنی مافی مرۆڤی ئەرمەنییەکان لەلایەن حکومەتی ئازەربایجانە.

هەردوو حکومەتی ئازەربایجان و ئەرمینیا سکاڵایان لە دادگای لاهای تۆمار کردبوو و ئەم بڕیارە لە ٧٢هەمین ڕۆژی داخستنی ئەم ڕێگایە دەرچوو.

بەرپرسانی حکومەتی باکۆ لە نێویاندا ئێلهام عەلیف بانگەشەی ئەوە دەکەن کە چالاکوانانی ژینگەپارێز ئەم ڕێگەیان نەگرتووە و ئۆتۆمبێلی ئاشتیپارێزانی ڕووسیا و خاچی سوور دەتوانن تێپەڕن. بەڵام ستافی خاچی سوور لێدوانی دەسەڵاتدارانی ئەرمەنی قەرەباغیان پشتڕاستکردەوە سەبارەت بە دۆخی سەختی خەڵکی ناوچەکە و گەمارۆی ئابووریی سەرتاسەری و نەبوونی کارەبا و گاز. ئەم گەمارۆیە لە ١٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ەوە بە ئامادەبوونی سەدان کەس لە خاڵی پشکنینی باکووری شوشە دەستی پێکردووە و تا ئێستاش بەردەوامە و دیار نییە کەی حکومەتەکەی عەلیف داواکارییەکەی دادگای تاوانە نێودەوڵەتییەکان جێبەجێ دەکات.

کۆنتڕۆڵکردنی قەرەباغ بە سنووردارکردنی هاتوچۆ

ئۆرخان مەمادۆڤ، شرۆڤەکاری کۆماری ئازەربایجان سەبارەت بە داواکاری حکومەتی باکۆ بە “هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام”ی وتی: شوێنی گردبوونەوەی چالاکوانانی ژینگەپارێز ناوچەیەکی ٢٠٠ مەتریە لە باکووری شاری شوشە، کە تێدا دوو ڕێگای لاچین بۆ شوشە و خانکەندی بۆ ئەرمینیا تێدەپەڕن. هێزەکانی ئاشتیپارێزی ڕووسیا دوو خاڵی پشکنینیان لەوێ هەیە و دوو لایەنەکەی دیکەش لەژێر کۆنترۆڵی ئازەربایجاندان. هێزی ئاشتیپارێز و ئازەربایجانییەکان دەتوانن سوودی لێ وەربگرن و مەرجە یاساییەکانیش بەجۆرێکە کە هێزەکانی ئاشتیپارێز ناتوانن چادرەکانی چالاکوانانی ژینگەپارێزی عەلیف لابەرێن.

ئێستا حکوومەتی باکۆ لە ڕێگەی ئەو چالاکوانە ژینگەپارێزانەوە توانیویەتی خاڵێکی پشکنینی نافەرمی دروست بکات بۆ ڕێگریکردن لە جوڵەی بێ چاودێری ئەرمەنییەکان لە قەرەباغەوە بۆ ئەرمینیا و هاتنە ناوەوەی هاووڵاتییانی ئەرمەنی بۆ ناو قەرەباغ.

هەنگاوی داهاتووی حکومەتەکەی ئیلهام عەلیف بریتییە لە دانوستان بۆ دامەزراندنی خاڵی گومرگی و دانانی خاڵی پشکنین لەم ناوچەیە ٢٠٠ مەتریە، بۆ ئەوەی بتوانێت لە ڕێگەی ئەم ڕێگایەوە، کە تاکە ڕێگای پەیوەندیکردن بە جیهانی دەرەوەیە قەرەباغ کۆنتڕۆڵ بکاتەوە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *