دوایین هەواڵی ململانێکانی عەدەن و ئەبیەن؛ هاتنی عیدرۆس زوبەیدی بۆ عەدەن قەدەغەیە!

چوارشەممە 1 ئازار 2023 - 09:08
https://kurdish.iswnews.com/?p=23425

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ حیزبی ئیسڵاح پشتیوانی لە بڕیارەکەی ڕەشاد عەلیمی بۆ لابردنی باشووریەکان لە پۆستەکانی حکومەتی دەستلەکارکێشاوە کرد و ئامادەیی خۆی بۆ بەشداریکردن لە ململانێکانی عەدەن ڕاگەیاند.

لە درێژەی گرژییەکانی نێوان ئەنجوومەنی ئینتقالی باشوور و هێزەکانی سەر بە سعودیە لە پارێزگاکانی باشووری یەمەن، ئەنجوومەنی ئینتقالی باشوور چوار کەتیبەی هێزەکانی لە ئیدارەی احور ڕەوانەی ئیدارەی مودیە لە باکووری پارێزگای ئەبیەن کرد. ئەم هێزانە لە دەوروبەری شارۆچکەی مودیە جێگیر کراون و جموجۆڵەکانیان بۆ گەمارۆدانی گوندەکانی ڕۆژهەڵاتی ئیدارەی مودیە دەستی پێکردووە.

لە لایەکی دیکەشەوە هۆزەکانی مودیە لەسەر پێشڕەوییەکیان بەردەوامن و بانگەشەی ئەوە دەکەن کە چەندین خاڵی پشکنینی ئەم ناوچەیەیان کۆنتڕۆڵ کردووە.

لە شاری عەدەن، هێزەکانی سعودیە و ئەلدرع ئەلوەتەن لە کاردانەوە بە ڕۆشتنی موعین عەبدولمەلیک، سەرۆکوەزیرانی حکومەتی دەستلەکارکێشاوەی یەمەن، لە عەدەن بۆ قاهیرەی پایتەختی میسر، وێڕای مۆرکردنی شوێنی نیشتەجێبوونی عەبدولمەلیک، ڕێگری لە چوونە ژوورەوەی فەرمانبەران و وەزیرەکان بۆ کۆشکی ئەلمعاشیق و دامودەزگاکانی تری حکومی کردووە. پاڵنەری ئەم کارانەی سعودییەکان دەتوانرێت بۆ هەڕەشەکانی ئەنجوومەنی ئینتقالی باشوور وەک “دەستلەکارکێشانەوە لە دەسەڵات”، “دەرکردنی لایەنگرانی سعودیە لە پارێزگاکانی باشوور”، “ڕادەستکردنی بەرە و ناوچەکانی باشوور بە ئەنساروڵڵا” و … بزانرێت.

لە بەرامبەر ئەم ڕێوشوێنانەدا باشوورییەکان لە شەقامەکانی ناوچەی کریتر گردبوونەوە و دەروازەی چوونە ژوورەوەی ئەم ناوچەیەیان داخست. هەروەها کاروانی ئۆتۆمبێلەکانی ئەحمەد لێمێلمس، پارێزگاری حکومەتی دەستلەکارکێشاوەی عەدەن و ئەندامی ئەنجومەنی ئینتقالی باشوور، لە ٢٦ی شوبات لە گۆڕەپانی ئەلفل لە ناوچەی کریتر لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە هێرشیان کرایە سەر. پارێزگاری عەدەن لەم هەوڵە تیرۆرکردنە ڕزگاری بوو و تەنیا دوو پاسەوانەکەی بریندار بوون.

هاوکات لەگەڵ ئەم گرژییانە، سەڵاح باتیس، بەرپرسی لقی حیزبی ئیسڵاح لە وادی حەزەرمەوت لە بەیاننامەیەکدا وێڕای پشتیوانی لە هەڵوێستە نوێیەکانی ڕەشاد ئەلعەلیمی سەبارەت بە دوورخستنەوەی ئەندامانی ئەنجومەنی ئینتقالی باشوور لە پۆستەکانی حکومەتی دەستلەکارکێشاوە، ئامادەیی خۆی بۆ ناردنی چەکدارانی حیزبی ئیسڵاح بۆ عەدەن ڕاگەیاند.

خۆ دوور خستنەوەی ئەنجوومەنی ئینتقالی باشوور و هێزەکانی سەر بە سعودیە لە شەڕی چەکداری، ئەوە نیشان دەدات کە لایەنەکان ترسیان لە شکستهێنان لە ململانێکانی باشووری یەمەن هەیە. لە کۆتایی مانگی ئەیلولی ٢٠٢٢ەوە، سعوودیە مۆڵەتی هاتنەوەی عیدرۆس ئەلزوبەیدی، سەرۆکی ئەنجوومەنی ئینتقالی باشووری بۆ عەدەن دەرنەکردووە، و باشوورییەکان هەروەها ڕەتیانکردووەتەوە بنکە سەربازییەکان ڕادەست بکەنەوە. هەرکام لەو بابەتانە بیانوویەکی باش بووە بۆ دەستپێکردنی شەڕ و پێکدادان، بەڵام ڕۆڵی ئیماراتیەکان و بە کراوەیی هێشتنەوەی دەرگای وتووێژەکان تائێستا ڕێگری لە ململانێیەکی جددی لە باشووری یەمەن کردووە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *