بەرپرسی هەواڵگری داعش لە ئەفغانستان لەلایەن تاڵیبانەوە کوژرا

سێشەممە 28 شوبات 2023 - 21:59
https://kurdish.iswnews.com/?p=23421

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنی بەشی هەواڵگری تاڵیبان دژی حەشارگەی داعش لە شاری کابوڵ، سێ ئەندامی داعش لە نێویاندا بەرپرسی هەواڵگری ئەم گرووپە کوژران.

لە میانەی ئۆپەراسیۆنێکی بەشی هەواڵگری تاڵیبان لەدژی حەشارگەی داعش لە شارۆچکەی زاکیرین لە کابوڵ، سێ ئەندامی داعش لەنێویاندا قاری فاتح، بەرپرسی هەواڵگری داعش لە ئەفغانستان کوژران.

زەبیحوڵڵا موجاهید، وتەبێژی حکومەتی تاڵیبان بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم هەواڵە ڕایگەیاند، هەموو هێرشە تیرۆریستییەکانی ئەم دواییە بۆ سەر دامەزراوە دیپلۆماسییەکان و شوێنە ڕۆشنبیرییەکان و مزگەوتەکانی شاری کابوڵ بە فەرمانی قاری فاتح ئەنجامدراون.

لە ساڵانی ڕابردوودا قاری فاتح بەرپرسی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی باڵی خوراسانی گروپی تیرۆریستی داعش بوو، پاشان لە پارێزگاکانی کۆنەر، نورستان و نەنگەرهار پۆستی فەرماندەی داعشی پێسپێردراو. ناوبراو لەم دواییانەدا وەک بەرپرسی هەواڵگری داعش بۆ ویلایەتی خوراسان دەستنیشان کرابوو.

قاری فاتح دووەم بەرپرسی باڵای داعشە کە لە ماوەی یەک مانگی ڕابردوودا لە ئۆپەراسیۆنە ئەمنییەکانی تاڵیباندا دەکوژرێت.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *