برینداربوونی ٢ زایۆنی و ئەفسەرێکی ئیسرائیلی لە ڕامەڵڵا + ڤیدیۆ

سێشەممە 28 شوبات 2023 - 09:57
https://kurdish.iswnews.com/?p=23397

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ میدیاکانی ئیسرائیلی ڕایانگەیاند، ژمارەیەک ئیسرائیلی کە ئەفسەرێک و سەربازێکیان تێدایە، بەهۆی بەردبارانکردن و تەقەکردن لە ئۆتۆمبێلەکانیان لە کەرتی ڕۆژئاوا برینداربوون و پاسێکی دانیشتوانی زایۆنیش لە ڕۆژئاوای ڕامەڵڵا گڕی گرت.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی سەما، سێ دانیشتووی زایۆنی شاری ڕامەڵڵا لە نزیک وادی ئەلحەرامیە لە باکووری شاری ڕامەڵڵا بە هۆی فڕێدانی بەرد بریندار بوون کە ئەفسەرێک و سەربازێکیان تێدایە.

هەروەها لە ئەنجامی تەقەکردن لە ئۆتۆمبێلێک لە نزیک شارۆچکەی قەسرە لە باشووری ڕۆژهەڵاتی نابلوس، ژنێکی زایۆنی بریندار بووە و چوار کەسیش تووشی ترس و دڵەڕاوکێ بوون.

بەگوێرەی سەرچاوە ئیسرائیلیەکان، پاسێکی دانیشتوانی زایۆنی لە ڕۆژئاوای ڕامەڵڵا دوای هەڵدانی کۆکتێل مۆلۆتۆڤ ئاگری گرتووە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *