ئۆپەراسیۆنی دژە ئیسرائیلی لە کەرتی ڕۆژئاوا + ڤیدیۆ

دووشەممە 27 شوبات 2023 - 22:33
https://kurdish.iswnews.com/?p=23392

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنی سێ فەلەستینی لە نزیک ئەریحا لە کەرتی ڕۆژئاوا، زایۆنیستێک کوژرا و چواری دیکەش بریندار بوون.

سێ گەنجی فەلەستینی ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە لە نزیک ئەریحا تەقەیان لە ئۆتۆمبێلێکی زایۆنیستی کرد و لەم ئۆپەراسیۆنەدا کەسێکی ئیسرائیلی کوژرا و چواری دیکەش بریندار بوون. ئەنجامدەرانی ئۆپەراسیۆنی تەقەکردنەکە لە نزیک ئەریحا ئاگریان لە ئۆتۆمبێلەکەیان بەردا و دوای ئۆپەراسیۆنەکە لە شوێنی ڕووداوەکە هەڵهاتن.

سوپای زایۆنیستی ڕێگاکانی بەرەو ئەریحایان داخستووە و تا ئێستا نەیتوانیوە ئەو کەسانە بدۆزێتەوە. چەند خولەکێک دوای ڕووداوەکە، فڕۆکە بێفڕۆکەوان و هەلیکۆپتەرەکانی ڕژێمی ئیسرائیل لە ئاسمانی کەمپی عەقەبە جبر لە ئەریحا ئۆپەراسیۆنی گەڕان و پشکنینیان دەستپێکردووە.

لەم بارەیەوە بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی وێڕای پیرۆزبایی لە ئۆپەراسیۆنی فەلەستینیەکان لە ئەریحا، دەستخۆشی لە ئەنجامدەرانی ئەم ئۆپەراسیۆنە کرد و داوای بەردەوامیی ئۆپراسیۆنەکانی دژە ئیسرائیلی بۆ لێدانی گورزی قورس لە داگیرکەران بەهۆی تاوانەکانیان لە دژی گەلی فەلەستین کردەوە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *