پێشڕەوی ڕووسیا لە دۆنێتسک؛ گەمارۆی باخموت توندتر بوو! (نەخشەی مەیدان)

دووشەممە 27 شوبات 2023 - 22:06
https://kurdish.iswnews.com/?p=23389

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ هێزەکانی سوپای ڕووسیا و هاوپەیمانەکانی توانیان لە باکووری شاری باخموت لە پارێزگای دۆنێتسک پێشڕەوی بکەن و هەنگاوێکی دیکەش لە گرتنەوەی تەواوەتی ئەم شارە نزیک ببنەوە.

لە درێژەی ئۆپەراسیۆنی سوپای ڕووسیا بۆ گرتنەوەی شاری گرنگی باخموت لە باکوری پارێزگای دۆنێسک، لە ماوەی چوار ڕۆژی ڕابردوودا هێزەکانی ڕووسیا و هاوپەیمانەکانی توانیان بە پێشڕەوی لە باکوری ئەم شارە، ناوچەکانی بێرخیڤکا، دوباڤ ڤاسیلیوکا و یاگیدنێ کۆنتڕۆڵ بکەن. بەو پێشڕەویانەی کە ئەنجام دراون، هێزەکانی ڕووسیا تەنها ٣ کیلۆمەتر لە دوایین ڕێگای لۆجستی سوپای ئۆکرانیا بۆ شاری باخموت دوورن. لەم میحوەرەدا ئۆپەراسیۆن بۆ پێشڕەوی بەرەو ناوچەی بۆگدانیڤکا بەردەوامە.

لە ڕۆژهەڵاتی شاری باخموت، شەڕ و پێکدادان لە گەڕەکی زاباخموتکە بەردەوامە. لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا هێزەکانی ڕووسیا توانیویانە نیوەی ئەم ناوچەیە کۆنتڕۆڵ بکەن.

لە میحوەری ڕۆژئاوا و باشووری شارەکەدا، سوپای ڕووسیا ئۆپەراسیۆنێکی نوێی بۆ گرتنی ئیڤانیوسکی دەستپێکردووە. هەروەها شەڕ و پێکدادان لە باشووری شارەکە و دەوروبەری گۆڕستانی ماریوپلێسکێ بەردەوامە.

بە لەبەرچاوگرتنی پێشڕەوییەکانی سوپای ڕووسیا لە دەوروبەری باخموت، پێدەچێت لە ئایندەیەکی نزیکدا شاری باخموت بەتەواوی گەمارۆ بدرێت یان بە پاشەکشەی هێزەکانی ئۆکرانیا لەلایەن ڕووسیاوە دەستی بەسەردا بگیرێت.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *