ئینفوگرافیک: ئاماری زیانەکانی شەڕی دژ بە یەمەن لە ماوەی ساڵی ٢٠٢٢

دووشەممە 27 شوبات 2023 - 13:35
https://kurdish.iswnews.com/?p=23373

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ ناوەندی لێکۆڵینەوە و ئاماری “عین الانسانیه” ئاماری تاوان و دەستدرێژییەکانی هاوپەیمانی سعودیە بۆ سەر یەمەن لە ماوەی ساڵی ٢٠٢٢دا بڵاوکردەوە. ئاماری زیانەکانی یەمەن لە ساڵی ٢٠٢٢دا دەریدەخات کە سەرەڕای ڕێککەوتنی ئاگربەستی نێوان هاوپەیمانی سعودیە و ئەنساروڵڵا، سعودیە لە پێشێلکردنی ئاگربەست و داگیرکردنی یەمەن بەردەوامە.

ئاماری زیانەکانی دەستدرێژی هاوپەیمانی سعودیە لە یەمەن لە ماوەی ساڵی ٢٠٢٢ بەم شێوەیەی خوارەوەیە:

کۆی گشتی قوربانیان ٣٠٨٣ کەسە، کە لەو ژمارەیەش ٦٤٣ کەسیان گیانیان لەدەست داوە و ٢٧ کەسیان ژنن و ١٠٢ کەسیان منداڵن. هەروەها ٢ هەزار و ٤٤٠ کەس بریندار بوون کە ٩٧ کەسیان ژنن و ٣٥٣ کەسیش منداڵن.

هاوپەیمانی سعودیە لە ماوەی ساڵی ٢٠٢٢ هێرشی کردووەتە سەر یەک فڕۆکەخانە و یەک بەندەر و ٢٢ وێستگە و مۆلیدەی کارەبا.

هەروەها ٤٦ تۆڕ و وێستگەی پەیوەندی و ٣٣٤ کۆگا و تۆڕی دابینکردنی ئاو، ٥٧ دامەزراوەی حکومی و ٩٧٤ پرد و ڕێگاوبان تێکشکێنراون و هێرشیان کراوەتە سەر.
٤ کارگە تێکشکێندراون و ١٣ تەنکەری سووتەمەنی و ٢٥ بەنزینخانە و ٢٢٩ دامەزراوەی بازرگانی و ٢٩ شوێنی بەخێوكردنی پەلەوەر و ئاژەڵداری و ١٠٢٢ ئۆتۆمبێل و سێ بەلەمی ماسیگرتن کراوەتە ئامانج. ٣٧ فرۆشگای خۆراک و ٥ بازاڕ و ٩٥ بارهەڵگری خۆراک لەناوچوون یان زیانیان پێگەیشتووە.

هێرشەکانی هاوپەیمانی سعودیە بووەتە هۆی وێران و زیانگەیاندن بە هەزار و ٤٣٦٧ خانوو و ناوەندی ئەکادیمی، ١٣٤ مزگەوت و ٥ ناوەندی گەشتیاری و ١٢ نەخۆشخانە و بنکەی تەندروستی. ئەم هێرشانە هەروەها بووەتە هۆی وێرانکردن و زیانگەیاندن بە ٦٤ قوتابخانە و ناوەندی پەروەردەیی، ١٩٨٧ زەوی کشتوکاڵی، ٢ شوێنی وەرزشی، ٣ شوێنی کۆن و ٧ ناوەندی ڕاگەیاندن.

زانیاری زیاتر:

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *