کۆماندۆکانی سوپای ئەفغانستان شەڕ بۆ ڕووسیا دەکەن!

دووشەممە 27 شوبات 2023 - 12:56
https://kurdish.iswnews.com/?p=23368

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ گۆڤاری بەریتانی میدێل ئیست مۆنتیۆر بڵاویکردەوە، کۆمپانیای سەربازیی ڕووسیا “واگنەر” هێزە تایبەتەکانی سوپای ئەفغانستان دامەزراندووە و ڕەوانەی بەرەکانی شەڕ لە ئۆکرانیا کردووە.

گۆڤاری میدێل ئیست مۆنیتەر (Middle East Monitor) بانگەشەی ئەوە دەکات کە هێزە تایبەتەکانی سوپای ئەفغانستان لەلایەن یەکەکانی سەر بە کۆمپانیای سەربازی ڕووسیا “واگنەر” دامەزراون و ڕەوانەی بەرەکانی شەڕ لە باخموت دژی ئۆکرانیا کراون. میدێل ئیست مۆنیتەر نووسیویەتی «هەرچەندە ئەمریکا سەدان ملیۆن دۆلاری بۆ ڕاهێنانی هێزە تایبەتەکانی سوپای ئەفغانستان خەرجکردووە، بەڵام ئێستا ئەم هێزانە لە جەنگی ئۆکرانیا و شان بەشانی گرووپەکانی سەر بە ڕووسیا شەڕ دەکەن، کە بە واگنەر ناسراوە.»

ئەم گۆڤارە بەریتانییە بانگەشەی ئەوە دەکات کە کۆمپانیای واگنەری ڕووسی بۆ بەکرێگرتنی هێزە تایبەتەکانی سوپای ئەفغانستان لە پێشەنگی جەنگی ئۆکرانیا وەک باخموت لە کەناڵەکانی تێلێگرامی ڕاگەیاندن بڵاودەکاتەوە و بە بەڵێنی پێدانی مووچە بە دۆلار و ئیمتیازات ئەو هێزانە دادەمەزرێنێت.

هێزەکانی سوپای حکومەتی پێشووی ئەفغانستان لە ماوەی دوو دەیەی ڕابردوودا لە ژێر دەستی ڕاوێژکارانی ئەمریکی و بەریتانی ڕاهێنراون و دوای ڕووخانی حکومەتی ئەفغانستان لە ترسی لەسێدارەدان و زیندانیکردن لەلایەن تاڵیبانەوە، بۆ وڵاتانی دیکەی وەک ئێران و پاکستان و ئاسیای ناوەڕاست کۆچیان کردووە. ئەوان لە ماوەی دوو دەیەی شەڕی ناوخۆ لە ئەفغانستان، گرنگترین ئۆپەراسیۆنەکانی حکومەتی پێشوویان لە دژی تاڵیبان و ئەلقاعیدە و داعش ئەنجامداوە و لە ڕووی توانا و ئەزموونەوە لە هێزەکانی دیکە باشترن.

هێزە تایبەتەکانی ئەفغانستان لەژێر ناونیشانی “یەکەی مەرگ” کاریان دەکرد و وەک بەهێزترین یەکەی سەربازی ئەفغانستان دادەنرا. ئەو یەکەیە نزیکەی ٦ هەزار کەس لەخۆدەگرێت کە لەلایەن ئەفسەرانی سوپای ئەمریکا و ڕێکخراوی هەواڵگری ناوەندی ئەمریکا (CIA) و ڕاوێژکارانی بەریتانی مەشقی سەربازی جۆراوجۆریان وەرگرتبوو. یەکەی مەرگ یاسای سەربازی ئەفغانستانی جێبەجێ نەکرد و ڕاستەوخۆ لە سی ئای ئەی و باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە کابوڵ فەرمانی وەردەگرت.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *