بەشار ئەسەد: سەردانی شاندی پەرلەمانیی وڵاتانی عەرەبی بۆ سوریا واتایەکی گرنگی بۆ ئێمە هەیە

دووشەممە 27 شوبات 2023 - 11:36
https://kurdish.iswnews.com/?p=23358

سەرۆک کۆماری سوریا لە چاوپێکەوتنی سەرۆک و ئەندامانی شانی پەرلەمانیی وڵاتانی عەرەبی وتی کە ئەم سەردانە بە واتای پاڵپشتییە لە گەلی سوریا

بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سوریا ڕۆژی یەک شەممە لە دوو چاوپێکەوتنی جیادا لە گەڵ سەرۆک و ئەندامانی شانی پەرلەمانیی وڵاتانی عەرەبی وتی کە ئەم سەردانە واتایەکی گرنگی بۆ گەلی سوریا هەیە، لە بەر ئەوەی کە پیشاندەری پاڵپشتی وڵاتانی عەرەبییە لەو هەلومەرجە دژوارەی کە سوریا بە هۆی شەڕ و بومەلەرزە ڕوبەڕوی بووەتەوە.

سەرۆک کۆماری سوریا وتی: ئەم سەردانە پیشان دەدات کە دامەزراوەکانی عەرەبی کارامەن و لە هەمولەرجە جیاجیاکاندا دەتوانن کۆنتڕۆڵی بارودۆخەکە بکەن و لە بەرژەوەندی گەلانی عەرەبیدا هەنگاو بنێن.

بەشار ئەسەد وتی کە هێزی ئەو دامەزراوانەی کە نوێنەری گەلانن بە هۆی ئەوەیە کە نوێنەرایەتی چین و توێژە جیاجیاکان دەکەن و ئەم جۆربەجۆرییە دەرفەتێکی بۆ وتووێژ لە سەر خاڵە بەهێزە هاوبەشەکان دابین کردووە تا ژێرخانی هەنگاوە هاوبەشە عەرەبییەکان بێت.

محەممەد حەلبوسی سەرۆکی یەکێتی پەرلەمانی وڵاتانی عەرەبیش لەو چاوپێکەوتنانەدا وتی کە شاندەکە بە نوێنەرایەتی سەرجەم ئەندامانی یەکێتی پەرلەمانی عەرەبی سەردانی سوریای کردووە تا بە کردەوە جەخت لە سەر پاڵپشتیکردنی گەلی ئەم وڵاتە بکاتەوە.

ناوبراو هەروەها جەختیکردەوە کە دەبێت لە هەموو ئاستێکدا هەوڵ بدرێت تا دیمەشق جارێکی دیکە بۆ کۆمەڵەی وڵاتانی عەرەبی بگەڕێتەوە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *