هێرشی دڕندانەی دانیشتوانی زایۆنی بۆ سەر شارۆچکەی حوارە/ شەهیدکردنی فەلەستینییەک و بریندارکردنی زیاتر لە ١٠٠ کەسی دیکە / ڤیدیۆ و وێنەکان

دووشەممە 27 شوبات 2023 - 10:14
https://kurdish.iswnews.com/?p=23336

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ سەدان دانیشتووی زایۆنی شەوی ڕابردوو هێرشیان کردە سەر شارۆچکەی حوارە لە باشووری نابلوس.

دانیشتوانی داگیرکەر زیانی زۆریان بە ماڵ و ئۆتۆمبێلی فەلەستینییەکان گەیاند، کەناڵی کان ی ئیسرائیلی ژمارەی دانیشتوانی زایۆنی کە هێرشیان کردووە سەر شارۆچکەی حوارە بە سەدان کەس ڕاگەیاند و ئەم هێرشەی بە بێ وێنە ناوبرد.

مانگی سووری فەلەستین ڕایگەیاند کە ١٠٠ فەلەستینی لە هێرشی زایۆنیستەکان بۆ سەر حوارە بریندار بوون.

وەزارەتی تەندروستی فەلەستین ڕایگەیاند، “سامح حەمدوڵڵا مەحمود ئەقتەش”، فەلەستینییەکی تەمەن ٣٧ ساڵ، بەهۆی تەقەی هێزە سەربازییەکانی رژێمی زایۆنیستی لە زعترە ی باشووری نابلوس، بە هۆی سەختی برینەوە شەهید بووە.

سەرچاوە خۆجێیەکان رایانگەیاند دانیشتووانی زایۆنی لە هێرشێکی دڕندانە بۆ سەر شارۆچەکەی حوارە لە باشووری نابلوس، ئاگریان له ٣٠ خانوو و ٢٥ ئۆتۆمبێل بەرداوە.

شەهید سامح حەمدوڵڵا مەحمود ئەقتەش
بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *